كۆمپانیای تۆیۆتا له عێراق، پێشبڕكێی نیشتمانی كارامه‌یی بۆ گشت به‌شه‌كانی ئه‌نجام دا، براوه‌كان له‌گه‌ڵ براوه‌كانی تری دنیا ناوه‌كانیان نمایش ده‌كات و خه‌ڵات ده‌كرێن.
رۆژی 19 تشرینی دووه‌م، تۆیۆتا له عێراق چواره‌مین پێشبڕكێی نیشتمانی كارامه‌یی ئه‌نجام دا، بۆ به‌شه‌كانی گشتی و پارچه‌ی یه‌ده‌گ بۆ تۆیۆتا و هینۆ، هه‌روه‌ها به‌شی خزمه‌تگوزاری، به‌شی پێوه‌ندیی كڕیار و به‌شی فرۆشتنی تۆیۆتا.
پێشبڕكێی كارامه‌یی نیشتمانیی تۆیۆتا له ساڵی 1950ه‌وه، ساڵانه له سه‌رانسه‌ری دنیادا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ئامانجی باشتركردنی توانا ته‌كنیكی و پیشه‌ییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ نوێنه‌ره‌كانی تۆیۆتا و كارمه‌نده‌كانی هێڵی پێشه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ر كڕیارێك و هێنانه ئارای زه‌رده‌خه‌نه بۆ هه‌ر كڕیارێك.
بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌مان، گرنگه بۆ ئێمه نه‌ك ته‌نیا زانیاری و لێهاتوویی بریكاره‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ین، به‌ڵكو كه‌سایه‌تیی كارمه‌نده‌كانیش په‌ره پێ بده‌ین له رێی فه‌لسه‌فه‌كه‌مانه‌وه، ئه‌ویش هه‌میشه ئۆتۆمبێلی باشتر، هه‌میشه خزمه‌تگوزاری باشتر و هه‌میشه بریكاری باشتر.
پێشبڕكێی كارامه‌یی نیشتمانی (NSC)، دوای هه‌ڵپه‌ساردنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا، ئێسته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ باری ئاسایی، ده‌ستمان پێ كرده‌وه به‌و ئامانجه‌ی ئه‌ندامانی خێزانی تۆیۆتا، به جۆش بن و پاڵنه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌رده‌وامبوون له دابینكردنی كوالێتی به‌رز له خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گشت كڕیاران.
له ستراتیجی تۆیۆتا له عێراقدا هاتووه، بۆ به‌رزكردنه‌وه و به‌هێزكردنی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی كارمه‌نده‌كانمان له عێراق، كه به‌شێكه له چالاكییه‌كانی كۆمپانیاكه، بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌سه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانیان.
كۆمپانیاكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات براوه‌كانی پێشبڕكێی كارامه‌یی نیشتمانی تۆیۆتا له عێراق، ده‌بنه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی پاڵه‌وانانی خزمه‌تگوزاریی كڕیارانی نێوده‌وڵه‌تی تۆیۆتا، ناوه‌كانیان له كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر كۆرپۆره‌یشن له ژاپۆن له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌كانی سه‌رانسه‌ری دنیا نمایش ده‌كرێن.
بۆ پاڵه‌وانه‌كانی پێشبڕكێی كارامه‌یی نیشتمانی هینۆ، به‌شداری پێشبڕكێی لێهاتوویی ناوچه‌یی هینۆ 3S ده‌كه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی ڕكابه‌ری وڵاتانی تری ناوچه‌كه بكه‌ن. پاڵه‌وانانی هه‌رێمی له پێشبڕكێی لێهاتوویی ناوچه‌یی هینۆ له بواره جیاوازه‌كاندا، له‌لایه‌ن كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆره‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن.