بە گوێرەی یاساکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، منداڵان مافێکی زیاتریان هەیە و پارێزراوترن و ئەگەر کوژرانی منداڵان بەردەوام بێ دەتوانێت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بکرێتە دۆسیە و وەک تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی لێک بدرێتەوە.
میدیاکان باس لە ژمارەی جیاواز لە قوربانییان دەکەن کە راستەوخۆ لە لایەن رژێمی ئێران کوژراون، هەندێک رێکخراو ئاماژە بە 350 و هەندێکی تر ئاماژە بە 380 کەس دەکەن بەڵام ئەوەی ناوەکەیان بە تەواوی پشتڕاست کراوەتەوە 190 کەسن.
دەتوانێت هەڵوێستی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە.
بەگوێرەی ئی
ران وایر، لەو ژمارەیە 39 کەسیان منداڵن و کوژرانی 39 منداڵیش بەو واتایە دێت رێژەیەکی زۆری قوربانییانی خۆپێشاندانەکانی ئێران لە منداڵان کە دەتوانێت هەڵوێستی نێودەوڵەتی لێ بکەوێتەوە.
بە پێی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كانه‌وه له ئێران، سه‌رووی 350 خۆپێشانده‌ر كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش سه‌رووی 70 كه‌سیان كوردن. هاوكات به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و به ده‌یان هه‌زار كه‌سیش گیراون و راپێچی گرتووخانه كرا‌و
ژینا له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.