منداڵەكەت بە بۆن كەوتووە یان ترساوە چارەسەری ئاسانە

:: AM:11:31:20/11/2022 ‌
پزیشكێكی گیادەرمان دەڵێت، زۆر لە منداڵان تا تەمەنی پێنج ساڵی تووشی ترس یان بەبۆنكەوتن دەكەون، گیراوەیەكی ئاو هەیە زۆر ئاسانە و چارەسەركردنی هەموو كەسێك دەتوانێت لە ماڵی خۆی بیكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی تشرینی دووەم، دەروون قاسم پزیشكی چارەسەری گیادەرمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەبۆنكەوتنی منداڵان زۆر ئاسانە، پێویست ناكات منداڵەكان ببەن بۆ ئەو شوێنانەی گژوگیای كوردەوارییان هەیە.

بە قەد یەك كەوچكی چاش ئاوەكە دەرخواردی منداڵەكە دەدرێ‌، سێ‌ جار بەكار بهێنرێ‌ هیچ كێشەیەكی نامێنێت.
زیاتر گوتی، پێكهاتەی گیراوەكە بۆ دایك و باوكان ئاسانە و دەتوانرێ‌ لە ماڵەوەی ئامادە بكرێ‌، ئەویش دوو پەرداخ ئاو لەگەڵ كەوچكێكی نانخواردن شەكر لەگەڵ كەوچكێكی ناخواردن لە قەنەفڵ یان گوڵ، لەسەر ئاگر بەیەكەوە بیكوڵێنە تا ئاوەكە كەمێك رەنگی قەنەفڵەكە دەگرێ‌ یان گوڵەكە، دواتر بیكوژێنەوە تا سارد دەبێتەوە.

لەبارەی شێوازی بەكارهێنانی روونی كردەوە، هەندێك ئاوەكە لە ناوچەوانی منداڵەكە دەدرێ‌ و بەشێكیشی لە دەستی دەكرێ‌، بە قەد یەك كەوچكی چاش ئاوەكە دەرخواردی منداڵەكە دەدرێ‌، سێ‌ جار بەكار بهێنرێ‌ هیچ كێشەیەكی نامێنێت.

بەگوتەی ئەو پزیشكە، ئەو چارەسەرە هەموو دایك و باوكێك دەتوانن بۆ بەبۆنكەوتن و ترسی منداڵ بەكاری بهێنن، ئەوەیش بۆ ئەوەی لەو كەسانە دوور بكەونەوە كە بۆ دەبەیەكی ئاوی لەو شێوەیە، بڕی 20 هەزار دینار وەردەگرن.




وشە - رامیار جەواد