سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا رای گه‌یاندووه، سه‌ماكارێك كه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له به‌غدا كاری ده‌كرد، له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كووژراوه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، خاتوونه سه‌ماكارێك كه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له به‌غدا كاری ده‌كرد، شه‌وانه‌یش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی ده‌مایه‌وه، برایه‌كی به چه‌قۆ و ده‌مانه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر و كوشتوویه‌تی.
زیاتر گوتوویه‌تی، رووداوی
كوشتنه‌كه له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی باشووری شاره‌كه رووی داوه، پێشتر به چه‌قۆ لێی داوه و دواتریش به ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه به‌پێی گوته‌ی هاوڕێكانی، ئه‌و سه‌ماكاره كه خه‌ڵكی میسان- عیماره‌یه، له خێزانه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵاتووه و له به‌غدا گیرساوه‌ته‌وه، دواتریش له یانه‌یه‌كی شه‌وانه وه‌ك سه‌ماكار كاری كردووه.
بكوژه‌كه له دوای رووداوه‌كه، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و تا ئێسته نه‌گیراوه.