وەزارەتی بازرگانی عێراق هاتنی برنجێكی زۆر بۆ بەشە خۆراك رادەگەیەنێت و چارەسەری ئەو كەمی برنجەشی پێ دەكرێ بۆ ئەم مانگە، هەندێك بریكار پێی نەگەیشتووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، سێ كەشتیی باركراو بە برنجی تایلەندی بۆ سەبەتەی خۆراك گەیشت.
ئەو وەزارەتە ئەوەشی باس كردووە، كەشتییەكان كە ئەو برنجەی تێدایە، بڕەكەی 127 هەزار و 300 تۆنە و جۆری برنجی تایلەندییە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دادەبەزێنرێت.
روون كراوەتەوە، كوالێتی برنجی هاوردەكراو و یەكێكە لە برنجی سپی دەنك درێژ، كە وەك یەكێك لە باشترین جۆرە نێودەوڵەتییەكان پۆلێن كراوە.
لە راگەیەنراوەكەی ئەو وەزارەتەدا ئەوەش باس كراوە، جگە لە برنج، بڕی هەزار و 280 تۆن ئاوی تەماتە هاتووە و ئەویش دابەش دەكرێ.
هاتنی ئەو برنجە لە كاتێكداە بەهۆی كەمیی برنج، لە چەند ناوچەیەكی عێراق بۆ بەشە خۆراك دابەش نەكراوە، بەمەیش كێشەی كەمیی برنج بەهاتنی ئەو بڕە برنجە چارەسەر دەبێت.