هه‌ڵوه‌رینی قژ و خوێنبه‌ربوونی پووك، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار ئاماژه بێت بۆ كیشه‌یه‌كی ته‌ندروستی، كه‌واته كێشه ته‌ندروستییه‌كه چییه و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین؟ .
بوونی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه‌ی كه نیشانه‌كانی به هه‌ڵوه‌رینی قژ و خوێنبه‌ربوونی پووك ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماژه‌یه بۆ كه‌میی ڤیتامینه‌كان یان ئه‌نجامدانی ریجێمێك كه ماده خۆراكییه‌كانی تێدا نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ببێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی .
بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی له‌ش، گرنگه خۆراكێكی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ له ژه‌مه‌كانتدا هه‌بێت .
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كه‌میی ڤیتامینه‌كان :
خوێنبه‌ربوونی پووك
كه‌میی ڤیتامین Cده‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوونی پووك. ئه‌م ڤیتامینه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له چاكبوونه‌وه‌ی برینه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش. هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕێگریكردن له تێكچوونی خانه‌كان. بۆیه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی
دۆیچهڤێل، وا باشه ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین C، وه‌ك پرته‌قاڵ و شووتی و قه‌یسی و ته‌ماته بخورێت .
هه‌ڵوه‌رینی قژ و شكانی نینۆك
هه‌ڵوه‌رینی قژ و شكانی نینۆكه‌كان به‌هۆی كه‌میی ڤیتامین B7 ـه كه به بایۆتین (Biotin) ناسراوه . كه‌میی بایۆتین به ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات، به‌ڵام كاتێك ڕوو ده‌دات ده‌بێته هۆی شكانی نینۆك یان ته‌نكبوونه‌وه‌ی قژ. بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش باشتره هێلكه و ماسی و سپێناخ و برۆكلی و مۆز و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو بخورێت.
بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی له‌ش، گرنگه خۆراكێكی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ له ژه‌مه‌كانتدا هه‌بێت .
برینی ده‌م و ددان
برینی ده‌م زۆرجار له ئه‌نجامی كه‌می ڤیتامینه‌كانی B و كه‌میی ئاسن دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها كه‌میی ڤیتامینه‌كانی B1 و B2 و B6 ده‌بێته هۆی دروستبوونی برینی ده‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر تووشی برینی ده‌م بوویت، ئه‌وا ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه ئاسنیان تێدایه، وه‌ك ئه‌و سه‌وزانه‌ی كه گه‌ڵاكانیان تۆخن له‌گه‌ڵ توو و گوێز.
ڤیتامینه‌كانی B1 و B2 و B6 له دانه‌وێڵه‌كان به گشتی و ماسی و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه.
خراپی بینین له شه‌واندا
زۆرجار كه‌میی خواردنی ڤیتامین A پێوه‌ندی به حاڵه‌تێكه‌وه هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن شه‌وكوێری، ئه‌مه‌ش توانای بینینی مرۆڤه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه له ڕووناكییه‌كی كه‌م یان تاریكی‌دا.
ڤیتامین A پێویسته بۆ دروستبوونی ڕۆدۆپسین (Rhodopsin) ، ڕه‌نگێكه له تۆڕی چاودا هه‌یه و یارمه‌تیمان ده‌دات له كاتی شه‌ودا ببینین. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌توانی ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ڤیتامینه، ئه‌وانیش وه‌ك گێزه‌ر و سه‌وزه‌ی گه‌ڵای تۆخ و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان.