بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌كه‌ت زیاتر پارێزراو بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش بمێنێته‌وه و تێكنه‌چێت، ده‌بێ له شوێنێكی پارێزراو هه‌ڵبگیرێت نه‌ك شوێنێكی گه‌رم كه زوو تێكده‌چێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆرێكی بواری بۆن له لێدوانێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرای كردووه، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن شووشه بۆنه‌كانیان له شوێنێكی پارێزراو دانانێن، بۆیه بۆ به‌كارهێنان ته‌مه‌نیان درێژ نابێت و زوو تێكده‌چن.
ئیمێلیا تووله كه پسپۆری بواری بۆنه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رای گه‌یاندووه، خراپترین شوێن بۆ هه‌ڵگرتنی شووشه بۆنهكانتان، له‌سه‌ر ره‌فه‌ی گهرماوهكانتانه، چونكه ئه‌و هه‌ڵمه‌ی له گه‌رماودا به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆنه‌كه تێكده‌دات.
ئه‌و پسپۆره زیاتر گوتوویه‌تی، نه‌ك هه‌ر له گه‌رماو، هه‌ر شوێنێك ئه‌گه‌ر كه‌شی گه‌رم بێت، بۆ هه‌ڵگرتنی شووشه‌ی بۆن باش نییه و ناپارێزرێت، بۆیه ده‌بێ بۆ باشترین شوێن بۆ بۆنه‌كه‌ت بگه‌ڕێیت.
ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌كه‌ت ته‌مه‌نی درێژ بێت و بۆ ساڵانێك پارێزراو بێت، باشترین شوێن چهكمهچه "دهلهگ"ی دۆڵابهكانتانه، به جۆرێك گه‌رم نه‌بێت، یان له‌سه‌ر ره‌فه دابنرێت، شوێنه‌كه‌ی وشك و تاریك بێت، نه‌ك له گه‌رماو و ساردكه‌ره‌وه بۆنه‌كه‌ت هه‌ڵبگریت كه ته‌مه‌نی كورت ده‌كاته‌وه.