سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌مادێكی مه‌ترسیدار له عێراق بلاَوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر كشتوكاڵی جووتیاران دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، كاسترۆ مه‌عرووف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق جۆره سه‌مادێكی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات به‌سه‌ر جووتیارانی ناوخۆ و سه‌ماده‌كه بۆ كشتوكاڵ به‌كاردێت، به‌لاَم دوای لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و سه‌ماده زۆر مه‌ترسیداره بۆ كشتوكاڵی جووتیاران و ئه‌وانه‌شی به‌كاریده‌هێنن.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ماده له شاره‌كانی عێراق بلاَوبووه‌ته‌وه، لیژنه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنراوه، پێویسته جووتیارانی هه‌رێم ئاگه‌داربن و له خۆیانه‌وه مامه‌ڵه و كڕین به هیچ جۆره سه‌مادێك نه‌كه‌ن كه زانیاری‌یان له‌سه‌ری نییه، چونكه زیان به‌خۆیان و كشتوكاڵه‌كه‌یان ده‌گات.
لای خۆیه‌وه، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و سه‌ماده له شاره‌كانی عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كردبوو هاورده‌ی ئه‌و سه‌ماده‌ی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات به‌سه‌ر جووتیارانی خۆی، به‌ڵام هه‌موو رێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر كه هیچ سه‌مادێك به‌بێ مۆڵه‌ت نه‌یه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ماد، جۆره ماده‌یه‌كی گرنگه بۆ به‌روبوومی كشتوكاڵی و ساڵانه له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێ، به‌ڵام به‌شێك له‌و سه‌ماده له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه دابه‌ش ده‌كریـَت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی