پزیشكانی منداڵان داوا له حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ن بۆ ڕاگه‌یاندنی فریاگوزاری به‌په‌له له دژی ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان له منداڵاندا ، هۆشداری بڵاو بکرێتەوە و باری نائاسایی نیشتمانی له ئه‌مه‌ریكا و دنیا ڕابگه‌یه‌نرێت.
مارك ڤیتشا به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵان، له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌م هه‌فته‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكی منداڵان بڵاویان كرده‌وه، گوتوویه‌تی، سیستمه‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته سنوورێكی بێكۆتا، واده‌كات قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه خراپتر بێت.
له ئه‌مه‌ریكا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش نه‌خۆشخانه، له ناویاندا سێ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان، خێوه‌تیان داناوه بۆ نه‌خۆشه‌كان، چونكه ئه‌نفله‌وه‌نزا و ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له حاڵه‌ته‌كانیدا تۆمار كردووه و ڕێژه‌ی تووشبووان به‌رز بووه‌ته‌وه .
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ڕایان گه‌یاندووه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا تووشبوون به ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان (RSV) له منداڵاندا، ڕێژه‌كه هه‌ندێك كه‌می كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تووشبووانی نه‌خۆشییه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
ڕێژەی مندالانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان (RSV) لە بەرزبوونەوە دایە
به‌پێی دواین زانیارییه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو، له نێوان منداڵانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و كه‌متر، نزیكه‌ی 12 منداڵ له هه‌ر 100 هه‌زار منداڵ له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون به‌هۆی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كه .
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆرپه‌ڵه به‌م نه‌خۆشییه سه‌رسورهێنه‌ر بوو، له هه‌ر 100 هه‌زار منداڵ كه ته‌مه‌نیان شه‌ش مانگ یان كه‌متره، 145 منداڵ له نه‌خۆشخانه وه‌رگیراون.
بۆ تووشبووانی ئه‌نفله‌وه‌نزاش له منداڵاندا، له هه‌ر 100 هه‌زار منداڵ له هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌ش منداڵ له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون، له هه‌مان كاتدا له‌م وه‌رزه پێنج منداڵ به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزا گیانیان له ده‌ست داوه.
مارك دێل مۆنت به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكی منداڵان، له به‌یاننامه ڕۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا گوتی، "ئێمه ئێسته ئه‌م داواكارییه به‌په‌له‌یه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه، پێویستی به ڕێوشوێنی ده‌ستبه‌جێ و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت".