دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لە رۆژی یەکەمی هەفتە بازاڕی بۆرسە بەخۆیەوە بینی، هەڵوێستی نوێی سعوودیە نرخەکەی بەرز کردەوە و گەیاندییەوە هەمان ئاستی پێش کردنەوەی بازاڕ.
دوێنێ دووشەم نرخی نەوت لەپڕ زۆر بە خێرایی دابەزی و گەیشتە نزمترین نرخ کە لەمساڵدا تۆمار کرابێت ئەمەش نیگەرانیی لای وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت هێنایە کایەوە.
نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت لە سەرووی 87 دۆلارەوە دابەزی بۆ 82 دۆلار، بەڵام لە دوانیوەڕۆکەیەوە نرخەکەی بەرزبووەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم بەردەوام بوو.
بەگوێرەی dailyfx نرخی نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 33 سەنت دەفرۆشرێت و هاوکات نرخی نەوتی تێکساسی ئەمەریکاش بە نزیکەی 80 دۆلار دەفرۆشرێت. ئەم جۆرە نەوتەش بۆ 75 دۆلار دابەزیبوو.
نشینی شای سعوودیە رەتی کردەوە ئەمە روو بدات
دوێنێ دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە ئۆپێک لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا نیو ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەکاتەوە و ئەمەش بە خێرایی نرخی نەوتی دابەزاند بەڵام دواتر جێنشینی شای سعوودیە رەتی کردەوە ئەمە روو بدات و زانیارییەکەی بەدرۆ خستەوە و گوتی لەسەر پلانی سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام دەبن و دوای ئەو لێدوانە نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە هەمان ئاستی پێشووی.
لە هەفتەکانی داهاتوودا دەستپێکردنی وه‌رزی سه‌رما، به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌مێك له داخوازی نه‌وت و به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له ئۆكراینا، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌یه و پێناچێت نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زێت. به‌گشتی ئه‌و هۆكارانه‌ی نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌هێزترن له‌و هۆكارانه‌ی كه نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنن.
نرخی نه‌وت له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی مانگی شوبات، رووی له هه‌ڵكشان كرد و تا نزیكه‌ی 140 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر دابه‌زییه‌وه.