له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی چڕی ڕه‌شبگیری خه‌ڵكیان ده‌ست پێكردووه، هاوكات به گولـله‌ی زیندوویش ده‌ستدرێژی له خۆپێشانده‌رانی سڤیل له شاره كوردییه‌كان ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه زیاتر له دوو مانگه له پاش شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له ته‌واوی شاره‌كانی ئێران له دژی ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی تاران ده‌ستی پێكردووه و ڕژێم به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه ناتوانێ كۆنتڕۆڵی خۆپێشاندانه‌كان بكات.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی له‌نده‌نی له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، خۆپێشاندانه‌كان له ئێران به گشتی و له ناوچه كوردییه‌كان به تایبه‌تی كۆتاییان نایه‌ت و به‌رده‌وام به گوڕتر و زیندووتر گه‌نجان و خه‌ڵكی دژی ڕژێم دێنه‌وه مه‌یدان، ئه‌مه‌ش ترسی زۆری خستووه‌ته دڵی ڕژێمه‌وه، بۆیه له 24 سه‌عاتی ڕابردوو هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ڕژێم به چه‌كی مامناوه‌ند و قورس ده‌ستدڕێژی چڕی گولـله‌یان له خه‌ڵكی سڤیل كردووه، به تایبه‌تیش له پیرانشار و جوانڕۆ و مه‌ریوان، وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كان كه دزه‌یان پێكراوه و له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبوونه‌ته‌وه ئاڵۆزی و گرژی و توندوتیژی له‌و ناوچانه به ڕوونی ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه ڕژێم له دژی خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامی ده‌دات.
ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی ڕابردوو به گولـله‌ی هێزه‌كانی ڕژێم زیاتر له 13 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون، كه حه‌وتیان خه‌ڵكی جوانڕۆ و چواریان خه‌ڵكی پیرانشار و دووی تریش خه‌ڵكی ناوچه كوردییه‌كانی ترن. یه‌كێك له شه‌هیده‌كانیش گه‌نجێكی تازه‌پێگه‌یشتووی 16 ساڵانه و دوای شه‌هیدكردنی ئه‌و گه‌نجه‌یش خه‌ڵكی كۆبوونه‌ته‌وه و به گردبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وان ته‌رمه‌كه‌یان به‌ره‌و مزگه‌وت به‌ڕێخستووه و دروشمیان له دژی هێزه‌كانی ڕژێم گوتووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی شه‌هیدكردنی زۆرترین خۆپێشانده‌ر ده‌دات و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێبه‌زه‌ییانه ده‌ستدڕێژی گولـله له خه‌ڵك ده‌كات، هاوكات له نه‌خۆشخانه‌كانیش خوێنی پێویست بوونی نییه و كۆگه‌كانی خوێن خاڵی بوون و كێشه دروست بووه، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌یش دروست ده‌كات، كه بریندار ده‌بن و هیوای ئه‌وه نامێنێ كه چاره‌سه‌ر بكرێن و له مه‌رگێكی ڕاسته‌قینه ڕزگار بكرێن.
له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی كه له ناوچه كوردییه‌كانیش بوونی هه‌یه و هێزه‌كانی ڕژێم قه‌ڵاچۆی خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌ن، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ر نووسیویه‌تی، زۆر نیگه‌رانین له‌دوای پێگه‌یشتنی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به زه‌بری توندوتیژی و گولـله ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تیش له شاری مه‌هاباد، هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی له‌و تاوانانه تێوه‌گلاون و پشتیوانی گه‌لی ئێرانیش ده‌كه‌ن.
هاوكات ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران چه‌ندان گرته‌ی ڤیدیۆی تۆماركراویان له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هێزه‌كانی ته‌ناهی له پیرانشار به چڕی گولـله به ئاراسته‌ی خه‌ڵك ده‌ته‌قێنن و ئه‌مه‌یش دۆخێكی نه‌خوازراوی دروست كردووه، كه هاوشێوه‌ی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی دوو هێزی چه‌كداره، نه‌ك خه‌ڵكی سڤیل به‌رانبه‌ر به هێزێكی چه‌كدار.
له ته‌ك ئه‌و كوشتوبڕ و ڕه‌شبگیرییه‌ی تاران له دژی كورد له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، هاوكات ڕژێم به به‌رده‌وامی بۆردمانی بنكه و باره‌گه‌ی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات، كه دواترینیان بۆردمانكردنی كه‌مپی جه‌ژنیكان و كۆیه بوو، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی نێو ئه‌و كه‌مپانه شوێنه‌كانی خۆیان جێهێشتووه، له ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆردمانانه.
كورد پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن و به زۆر به ئێرانه‌وه لكێنراون و پێشتر له سه‌ده‌می سه‌فه‌وییه‌كان چه‌ندان شۆڕش و ڕاپهرێنیان به‌رپا كردووه و میرنشینیان له ناوچه كورییه‌كانی ئێران دامه‌زراندووه، له سه‌رده‌می قاجارییهكانیش سمكۆی شكاك ڕاپه‌ڕین و شۆڕشێكی به‌رفره‌وانی سازكردووه و له دوای كۆتایی حوكمی قاجاره‌كان و كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانیش، كۆماری كوردستان له مه‌هاباد دامه‌زرێنرا، به‌ڵام دواتر به پشتیوانی ڕژێمی پاشایه‌تی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كۆتایی پێهێنرا، له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش له 1979 كورده‌كان به‌شێكبوون له شۆڕشه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی حوكمی زاتی له ناوچه كوردییه‌كان به كورد درا، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی له فڕه‌نساوه بۆ ئێران، فتوای كوشتن و كۆمه‌ڵكوژكردنی كوردی ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش وایكرد كه هێزه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی به زه‌بری ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی كورد ببنه‌وه و سه‌رجه‌م جموجۆڵه سیاسییه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵات خامۆش بكه‌نه‌وه و حزبه‌كانی كوردیش له ئێران بكه‌نه ده‌ره‌وه. ئێسته‌یش هه‌رچه‌نده خۆپێشاندان له دژی شه‌هیدكردنی كچه كوردێك ده‌ستی پێكردووه و خه‌ڵكی سڤیل ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕژێم له شوێنی ئه‌وه‌ی ددان به هه‌ڵه و شكسته‌كانی بنێت، كه‌وتووه‌ته گیانی خه‌ڵكی سڤیل و باره‌گه و كه‌مپی حزب و هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باشووری كوردستانه‌وه.