زۆرجار گوێبیستی ئه‌وه بووین كه سلنده‌ر چییه و گرنگیی له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلدا چییه، ئه‌ی بۆچی ده‌بێ ژماره‌یان زۆربێ، وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه شاره‌زایه‌كی میكانیكی ده‌یداته‌وه.
هانا ئیسماعیل ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین سلنده‌ر چییه؟، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سلنده‌ر كه پێشی ده‌ڵێن ''ژووری سووتان''، تێیدا سووته‌مه‌نی و هه‌وا تێكه‌ڵ ده‌بن كه وه‌ك وزه‌یه‌ك ده‌درێن به بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، به‌مشێوه‌یه‌یش ئۆتۆمبێل ده‌ست ده‌كات به جووڵه، جا به‌گوێره‌ی شۆفێر و ئه‌و په‌ستانه‌ی ده‌یخاته سه‌ر RPM یان سكلێته‌ره‌كه، ڕێژه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی و هه‌وا ده‌گۆڕێت بۆ ژووری سووتان و خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه.
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد گرنگی سلنده‌ر چییه؟ له وه‌ڵامدا به خاڵ ئاماژه‌ی پێ داوه و گوتی، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگیی سلنده‌ر ده‌رده‌خه‌ن:
یه‌كه‌م: كێش و قه‌باره: تاكه سلنده‌رێك قه‌باره‌ی زیاتر ده‌بێ و دابه‌شبوونی بارستایی له چه‌ند سلنده‌رێكدا، چاكتره وه‌ك له تاكه سلنده‌رێكی گه‌وره.
دووه‌م: خێرایی: تاكه سلنده‌رێك خێراییه‌كی زۆر كه‌متری ده‌بێ به‌راورد به چه‌ند سلنده‌رێك، چونكه له چه‌ند سلنده‌رێكدا به‌هۆی قۆناغ یان زنجیره‌ی سلنده‌ره‌كان كه به نۆره به قۆناغه‌كاندا تێده‌په‌ڕن، به‌رده‌وامی زیاتر ده‌دات به‌جووڵه‌ی كڕانك شه‌فت. تێبینی تاكه سلنده‌ر له كه‌شتییه‌كاندا هه‌یه كه خێراییه‌كه‌ی ته‌نیا 150 rpm.
سێیه‌م: ناجێگیری پاوه‌ری تاكه سلنده‌ر: له سیستمی تاكه سیلنده‌ردا پاوه‌ر زۆر زیاد و كه‌م ده‌كات، بۆیه فلای ویل''فلاون''ێكی گه‌وره‌تری پێویسته بۆ ڕێككردنی ئیشكردنه‌كه‌ی.
چواره‌م: كێشه‌ی له‌رزین: به‌هۆی زه‌بری بارنه‌گۆڕی كڕانك شه‌فت كه له جووڵه‌ی تاكه سلنده‌ره‌وه دروست ده‌بێت، له‌رزینی بزوێنه‌ر زیاتر ده‌بێ وه‌ك له سیستمی چه‌ند سلنده‌رێكدا.
پێنجه‌م: كێشه‌ی هه‌ڵبوون: له تاكه سلنده‌ردا ئیشكردنی ئۆتۆمبێل وزه‌یه‌كی زیاتری ده‌وێ وه‌ك له سیستمی چه‌ند سلنده‌ردا.
شه‌شه‌م: فشاری گه‌رمی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له سیستمی چه‌ند سلنده‌رێكدا ڕووبه‌ری كه‌وه‌ر دابه‌ش بووه و چاوه‌كان بچووكترن، بۆیه ساردكردنه‌وه‌یان ئاسانتر ده‌بێ به‌راورد به تاك سلنده‌ر.
ئه‌م خاڵانه ده‌ریده‌خه‌ن سلنده‌ر چ گرنگییه‌كی بۆ كێشی ئۆتۆمبێل و ئاست خێرایی و پته‌ویی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه.