دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، هاوتای مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق بكرێت و كار به یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق ژماره نۆی ساڵی 2014 بكرێت. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، فه‌تحوڵا سوسێی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی عێراق ده‌ركردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ته‌نیا خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی ده‌گرێته‌وه.
له‌باره‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینانی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار كه ته‌مه‌نی خانه‌نشینییان نییه گوتی، ئه‌وانه یاسای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به‌پێی یاسای چاكسازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه پێشتر بڕیاری له‌باره‌وه دراوه، به‌پێی یاسای چاكسازی رێكاره‌كانیان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و مووچه‌كانیان رێكخراوه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق، نابێت له 400 بۆ 500 هه‌زار دینار كه‌متر بێت، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه ئه‌و زیاده‌یه حكوومه‌تی عێراق خه‌رجی ده‌كات یان نا، چونكه له هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان هه‌زار مووچه‌خۆری خانه‌نشینی مه‌ده‌نی هه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام هێشتا روون نییه كه له هه‌رێمی كوردستان به چ میكانیزمێك به‌ڕێوه ده‌چێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی