كه‌ناڵی
فرانس 24ی فڕه‌نسی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێسی به ناونیشانی "كورده‌كان گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌ت كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و تا ئێسته‌یش كورده‌كان له ئه‌نجامی هه‌وڵدان بۆ بوون به خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆیان له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، كه دواترینیشیان بۆردمانه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران و توركیایش بۆ سه‌ر كورده‌كان له ئێران و عێراق و سووریا.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كورده‌كان گه‌لێكی جیاوازن له عه‌ره‌ب و گه‌لانی تری ناوچه‌كه و ژماره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی له سه‌رووی 35 ملیۆن كه‌س ده‌بێ، به درێژایی سه‌ده‌ی ڕابردوو و ئێسته‌یش به‌هۆی خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به نیشتمانێكی تایبه‌ت به خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه سهركوتدهكرێن و هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر. له ڕۆژانی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا تۆمه‌تی ئاراسته‌ی كورده‌كان كرد، كه به‌رپرسیارن له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆل كه له‌م مانگه ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌یش بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بخرێته ڕوو، هاوكات خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا چوارشه‌می ڕابردوو به فه‌رمی ئاشكرای كرد، كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، توركیا زیاتر له 500 ئامانجی له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا به چڕی بۆردمان كردووه، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان دێت، كه توركیا به‌رده‌وام ده‌یكاته سه‌ر كورده‌كان و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج تا ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیل بۆردمان بكات. جیا له‌وه‌یش ئه‌ردۆغان دووپاتی له ئه‌نجامدانی هێرشێكی تری داگیركاری بۆ ناوچه كوردییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كورده‌كان له ئه‌نجامی له‌ناوبردنی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر توانیان ئه‌و ناوچانه به سه‌لامه‌تی بهێڵنه‌وه و ده‌ستی تیرۆری لێ دوور بخه‌نه‌وه و ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان بوه‌ستنه‌وه.
له ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژئاوای ئێرانه‌وه‌یش، تاران به زه‌بری ئاگر و ئاسن ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی سڤیلی كورد له ناوچه كوردییه‌كان بووه‌ته‌وه، كه ته‌نیا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ماوه ماوه بۆردمانی ناوچه جیا جیاكانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش باره‌گه‌ی حزبه‌كانی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌مپی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات. له كاتێكدا هه‌موو ئه‌وانه هۆكاره‌كه‌ی كورد نین، به‌ڵكو به‌هۆی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینییه‌وه بوو له تارانه‌و كه كچێكی كورده و له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی كۆتایی به ژیانی هێنرا، كه ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی و كاردانه‌وه‌ی توندی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئێرانی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له‌و دۆخه خودی ڕژێمی ئیسلامی وهێزه بهكرێگیراوهكانیهتی، نه‌ك كورده‌كان، تا به زه‌بری ئاگر و ئاسن په‌لاماریان بدات و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بدات.
جیا له‌وه‌یش بۆردمانه‌كانی ئێران له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌زاندنی سنوور و بنه‌ما و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی، به ته‌واوی پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به چڕی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بێنه ده‌نگ، بۆردمانی خه‌ڵكی په‌ناهه‌نده و سڤیل له كه‌مپه‌كان تاوانی جه‌نگه و ناكرێ وا به ئاسانی قبووڵ بكرێت.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كورده‌كان گه‌لێكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن و له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی مافی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ كورده‌كان له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر جێگیركرا، به‌ڵام دواتر توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان دژی ئه‌و مافه‌ی كورده‌كان وه‌ستانه‌وه و مه‌رجی به‌رده‌وامی شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دووباره په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر هه‌موار نه‌كرێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و په‌یماننامه‌ی لۆزان واژووكرا، كه مافی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی كوردی تێدا هه‌ڵگیرا و كوردستان به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت دابه‌شكرا، له‌و ساكهوهیش تا ئێسته له‌لایه‌ن هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌وه به به‌رده‌وامی به زه‌بری تانك و فڕۆكه و تۆپ و ئاگر و ئاسن و سزا و گه‌مارۆ كورده‌كان سه‌ركوت ده‌كرێن.
زۆرترین ژماره‌ی كورد له توركیایه كه ده‌گاته سه‌رووی 20 ملیۆن كه‌سه‌وه و دواتر ئێران و عێراق و سووریا دێن، كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و لبنان و وڵاتانی تری ناوچه‌كه و وڵاتانی ئه‌وروپا بوونیان هه‌یه كه له ئه‌وروپایش زۆرینه‌ی كورد له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای زۆری ژماره‌ی هاووڵاتییانی گه‌لی كورد و به‌رفره‌وانی خاكه‌كه‌یان و بوێرییان، به‌ڵام وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان تا ئێسته نه‌گه‌یشتوون به‌و ڕاستیه‌ی كه ناكرێ به‌رده‌وام ئه‌و گه‌له سته‌مدیده‌یه بچه‌وسێنرێته‌وه و پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و چوار وڵاته دابنرێت و كوردستان یه‌كبخرێته‌وه و ده‌وڵه‌تی كوردستان دابمه‌زرێت و كۆتایی به گرفتێكی گه‌وره و بێ كۆتایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنرێت.