ئەمڕۆ سوپرایز بۆ بافڵ تاڵەبانی دەكرێ‌

:: AM:09:13:24/11/2022 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە هاوینەهەواری دووكان، لەگەڵ كەسی یەكەمی ژمارەیەك حزبی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ئەمڕۆ پڕۆژەیەكی بەڕوو بەرز دەكرێتەوە، ئەوەیش دەبێتە سوپرایز بۆ بافڵ.

ماوەی مانگێكە بافڵ تاڵەبانی لە هەوڵی كۆكردنەوەی ژمارەیەك لە سەركردەی حزبەكانە و دەیەوێ‌ ناڕەزایەتی خۆی بگەیەنێتە ئەوان و پاڵپشتی دروست بكات، تا بڵێت هەموو حزبەكان لە كاری حكوومەت ناڕازین، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان ناكرێت ئەوەیە ئەمڕۆ پڕۆژەیەك بەڕووی بەرز دەكرێتەوە.

پێویستە لەو سنوورە چارەسەری كێشەكان بكرێ‌.
ئەمڕۆ پێنجشەم 24ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە سەرچاوەیەكی باڵا دەستی كەوتووە، هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری و زەحمەتكێشان و شیوعی بەشداری كۆبوونەوەكەی بافڵ دەكەن.

ئەوەش زانراوە كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، لەلایەن یەكێك لە بەرپرسانی ئەو حزبانە سوپرایز بۆ بافڵ تاڵەبانی ئامادە كراوە و داوای چاكسازی دەكرێ‌، پڕۆژەیەك ئامادە كراوە كە سەرجەم خاڵەكانی پێوەندی بە سلێمانییەوە هەیە و پێویستە لەو سنوورە چارەسەری كێشەكان بكرێ‌.

پێدانی ئەو پڕۆژەیە ئەمڕۆ بۆ بافڵ تاڵەبانی دەبێتە سوپرایزی ناو كۆبوونەوەكە، هیچ بەرپرسێكی حزبیش ئامادە نییە بەیاننامە دەربكرێت بەناوی ئەوان كە هاوبەشی یەكێتین، بۆ ئەوەی بڵێت لە كاری حكوومەت ناڕازین، ئەوەیش دوای كۆبوونەوەكە بە تەواوی روون دەبێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە یەكێـتی كۆمەڵێك كێشەی ناوخۆیی هەیە و وایكردووە بەردەوام لە دۆخێكی نائارامدا بێت، لە سنووری سلێمانیش بەهۆی ئەو كێشانەوە بەردەوام هاووڵاتییان لە دڵەڕاوكێ‌ بژین.



وشە - رامیار جەواد