"جوجو لەشفرۆش" بە پێنج ساڵ گرتن سزا دەدرێت

:: PM:01:35:24/11/2022 ‌
سەرچاوەیەكی دادوەری ئەمڕۆ رای گەیاندووە، ئافرەتێكی لەشفرۆش كە رەگەزی خۆی گۆڕیوە، لەلایەن دادگاوە بە پێنج ساڵ گرتن حوكم دەدرێت.

بەپێی پێگەی "شەفەق نیوز" كە ئەمڕۆ پێنجشەم 24ی تشرینی دوەم هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی داوە كە بڕیارە دادگا ئەمڕۆ بڕیاری پێنج ساڵ گرتن بۆ ئافرەتێك بەناوی "جوجو لەشفرۆش" دەربكات.

سەرچاوەكە زیاتر گوتوویەتی، جیالەو سزایەی بۆ ئەو لەشفرۆشە دەردەچێت، هاوكات چەندان سكاڵای تری لەسەرە و لەوانەیشدا چاوەڕێ دەكرێ حوكمی تری بەسەردا بسەپێت.

ماوەیەك بەرلە ئێستە و هەر لەناو ئەمساڵدا، لایەنە تەناهییەكانی عێراق توانیان ئافرەتێك كە رەگەزی خۆی گۆڕیوە بە نازناوی "جوجو دعارە- واتە لەشفرۆش" بگرن، لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ هەولێر گواستراوەتەوە و لەوێشەوە بۆ بەغدا.

باندی لەشفرۆشی لە زۆربەی شارەكانی عێراقدا هەن و جارجارە لەلایەن هێزەكانی تەناهی دەگیرێن، چەند جارێكیش لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش ئەو جۆرە باندانە گیراون و بەپێی یاسا سزا دراون.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د