ئەمڕۆ ماراسۆن ئەنجام دەدرێ‌

:: AM:10:25:25/11/2022 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ماراسۆنی نێودەوڵەتی لە هەولێر ئەنجام بدرێ‌، سەتان هاووڵاتی بۆ چەندین جۆر پێشبكرێ‌ ناوی خۆیان تۆمار كردووە.

ئەمڕۆ هەینی 25ـی تشرینی دووەم، ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە ژێر دروشمی (ئاشتی، ئارامی، ئاوەدانی)، نۆیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی بەڕێوە دەچێت.

سەرجەم چین و توێژەكان لەسەر ئاستی هەموو تەمەنەكان و لە هەردوو ڕەگەز، بەشدارن لە یەكێك لە ڕاكردنەكان كە دیاری كراوە.

راكردنەكان چەند بەشێكە لەوانە: نیو ماراسۆن  21.0975 كیلۆمەتر، بۆ تەمەنی سەرووی 17 ساڵ و ڕكابەری تێدایە و براوەكان خەڵات و دیاری وەردەگرن، یان ڕاكردنی چوار كیلۆمەتر راكردنی خۆشی و خێزانی، كراوەیە بۆ گشت تەمەنەكان، براوەكان خەڵات و دیاری وەردەگرن.



وشە - رامیار جەواد