لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە

:: AM:10:31:25/11/2022 ‌
بەپێی بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەت پێش 20 هەر مانگێك لیستی مووچە بۆ گەنجینەكان ببەن، لە ئێستەیش ئامادەكاری كراوە بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە و وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانگان كراوە.

ئەمڕۆ هەینی 25ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دەستی كەوتووە تێدا هاتووە، بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی حكوومەت لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمیان بۆ گەنجینەكان بردووە و وردبینیان بۆ كراوە، لە ئێستە چاوەڕوان دەكرێ‌ وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە بڵاو بكاتەوە.

رۆژی چوارشەم كۆتایی بەدابەشكردنی خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم هات، پێشبینی دەكرێ‌ لەو هەفتەیە خشتەی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بڵاو بكرێتەوە.

لە هەرێمی كوردستان ئێستە دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆی بەردەوامە، ئەوەیش بە پاڵپشتی داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەست دەكەوێ‌.

لە سەرەتای مانگیش دەست دەكرێ‌ بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد