پێوەندی نێوان كێشەی چاو و نەخۆشییەكانی دڵ چییە؟

:: PM:04:27:25/11/2022 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە لاوازی بینین بەهۆی چوونە ناو تەمەنەوە، دەكرێ نیشانەیەكی وریاكردنەوە بێت بۆ روودانی سەكتەی مێشك یان نۆرەی دڵ.

بەپێی توێژینەوە نوێیەكە كە توێژەرانی نەخۆشخانەی ماونت سینای بۆ چاو و گوێ لە نیویۆرك - ئەنجامیان داوە، دەركەوت ئەو نەخۆشانەی بەدەست جۆرێكی دیاریكراوی كێشەی چاوی پێوەندیدار بە تەمەنەوە دەناڵێنن كە بە گرژبوونی پەڵەیی (AMD)، ناو دەبرێت، پێشبینی دەكرێت كێشەی دڵیان هەبێت، لە كێشەی كاركردنی ئاسایی و نۆرەی دڵ، یان كێشە لە دەمەوانەكان یان خوێنبەری سوباتی كە پێوەنیدارە بە سەكتەی مێشكەوە. 

پرۆفیسۆر تیۆدۆر سمیس، مامۆستا لە كۆلێجەكە دەڵێت، بۆ یەكەمجار توانیمان نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنی مەترسیدار بە جۆرێك بە جۆرەكانی كێشەی چاوەوە گرێ بدەین، كە گرژبوونی پەلەیی بەتەمەنداچوونە، كە لە ژێر خانەكان تۆڕینەوەی چاویان كە بۆ رووناكی هەستیارن و دەكەونە قووڵایی چاوەوە و پێوەندیان بە كوێرییەوە هەیە، نادەی درۆسینۆیدی چەور لەوێ دەنیشێت و دەبێتە هۆی كەمتر گەیشتنی خوێن، ئەو حاڵەتەش بە زەحمەت ئاشكرا دەكرێت.

ئەو مامۆستایە دەڵێت، كەمتر گەیشتنی خوێن بۆ چاو، كە بەهۆی كێشەی دڵەوە دروست دەبێت، زیانی گەورە بە چاو دەگەیەنێت تا ئاستی لەدەستدانی هەستی بینین و كوێری، چونكە ئەو ناوچەی زیانی پێ دەگات، كە ناوچەی ناوەندی تۆڕینەی چاوە و بە پەڵە یان بوقعە ناسراوە، ئەویش بەرپرسە لە خوێندنەوە و شوفێریكردن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل