یه‌كێك له هۆكاره به‌هێزه‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ببێته هۆی شكستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری ئێسته‌ی توركیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له 2003، هه‌ره‌س و داڕمانی ئابووری توركیایه، سه‌ركۆماری توركیایش به وردی له‌و دۆخه گه‌یشتووه، بۆیه داوای هاوكاری و پشتیوانی له قه‌ته‌ڕ كردووه، ده‌وحه‌یش بڕیاره بڕی 10 ملیار دۆلار به توركیا بدات، تا به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كه‌مێك دۆخی دارایی و ئابووری توركیا باش بكرێته‌وه و به‌سه‌ر ته‌نگژه و كۆسپه ئابوورییه‌كان زاڵ بن، ئه‌مه‌یش مانای وایه كه له ڕێی ئه‌و پشتوانییه زه‌به‌لاحه‌ی قه‌ته‌ڕه‌وه، شكستی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو قورس‌تر ده‌بێت.
دوو به‌رپرسی باڵای توركیا له‌وباره‌وه ئاشكرایان كردووه، كه لایه‌نی توركیا و قه‌ته‌ڕ گه‌یشتوون به قۆناغی كۆتایی گفتوگۆكان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی بڕی 10 ملیار دۆلار به توركیا له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه، كه بۆ پاره‌داركردنی پرۆژه‌كان له توركیا ته‌رخان ده‌كرێ و له كۆتایی ئه‌مساڵیش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ده‌وحه بڕی سێ ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌ستی ئه‌نكه‌ره ده‌كات. هۆكاری ئه‌م هاوكارییه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه تا حكوومه‌تی ئێسته‌ی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بتوانێ دۆخی دارایی و ئابووری وڵاته‌كه به‌ره‌و باشبوون بباته‌وه و دڵنیا ببێته‌وه له سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یران/یۆنیۆی ساڵی داهاتوو.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی و شێوازی ئه‌و پاره‌داركردنه به‌رپرسه‌كانی توركیا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه پاره‌داركردنه‌كه به‌شێوه‌ی ئاڵوگۆڕ یان له ڕێی سه‌نه‌داتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، یانیش به شێوازی تر، هه‌ریه‌ك له ته‌میم بن حه‌مه‌دی میری قه‌ته‌ڕ و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆیان كردووه و خه‌ریكه ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییه‌ی قه‌ته‌ڕیش له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه له‌لایه‌ن شاندی هه‌ردوولا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و پاره‌كه به هه‌نگاو ڕاده‌ستی توركیا ده‌كرێت.
له ڕێی ئه‌و 10 ملیار دۆلاره‌وه، توركیا ده‌توانێ به‌های لیره‌ی توركی دووباره به‌رز بكاته‌وه، چونكه بانكی ناوه‌ندی توركیا و ئابوورییه‌كه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری دراوی بیانی پێ ده‌گات، كه ئه‌مه‌یش هه‌مان سیاسه‌ت و ویستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ره‌سی لیره‌ی توركیا، تا به زیادكردنی ڕێژه‌ی دراوی بیانی له توركیا بتوانێ نرخی دراوی ناوخۆیی به‌رز بكاته‌وه.
به‌ر له گه‌یشتن به‌و ڕێككه‌وتنه و تاوتوێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌یش، ته‌نیا له ڕێی ئاڵوگۆڕكردنی دراوه‌وه، پێشتر قه‌ته‌ڕ به سێ جار و هه‌ر جاره‌ی به بڕی پێنج ملیار دۆلار مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی توركیا كردووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركیا پشتڕاستی ئه‌و زانیاریانه‌یان كرده‌وه و سووریشبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناویان بڵاو نه‌كرێته‌وه. پێگه‌یشتنی سێ ملیار دۆلاری تریش به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ و گه‌یشتنی ئه‌وه‌ی كه له 10 ملیار دۆلار ده‌مێنێته‌وه له ساڵی داهاتوو و به‌ر له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆكارێك كه ئابووری توركیا جۆرێك له جێگیری و گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ببینێت و نرخی لیره‌ی توركی دووباره به‌رز ببێته‌وه.
كاتێك به‌های دراوی وڵاتێك به‌ره‌و هه‌ره‌س هه‌نگاو بنێ و به‌رده‌وام ڕوو له دابه‌زین بكات، ئه‌وا هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی دراوی بیانی له‌و وڵاته زیاتر بێت و بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته خاوه‌نی یه‌ده‌گی زۆری زێڕ و دراوی بیانی و سه‌نه‌داتی نێوده‌وڵه‌تی بێت، ئه‌وا هه‌ره‌سی دراوی ئه‌و وڵاته كه‌متر ده‌بێ و بگره دووباره نرخی دراوی وڵاته‌كه‌یش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئه‌و شێوازه‌یه كه ئێسته ئه‌ردۆغان له ڕێی ئاڵوگۆڕكردنی پاره و پێدانی سه‌نه‌داتی نێوده‌وڵه‌تی كه له بنه‌ڕه‌تدا موڵكی قه‌ته‌ڕن به توركیا، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه متمانه به ئابووری توركیا دروست ببێته‌وه و نرخی لیره‌ی توركی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی قه‌ته‌ڕ له پشتیوانیكردنی توركیا و ئه‌ردۆغان، وه‌ك دانه‌وه‌ی چاكه و پاداشت له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه به توركیا هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه دوای ئه‌وه‌ی له 2017 هه‌ریه‌ك له سعوودیه و میسڕ و ئیماڕات و به‌حرێن بایكۆتی قه‌ته‌ڕیان كرد و بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته له كاڵا خاڵی بوونه‌وه، توركیا ده‌سبه‌جێ فه‌رمانی به گه‌یاندنی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و كاڵای هه‌مه‌جۆرلا بۆ قه‌ته‌ڕ دا، ئێسته‌یش كه توركیا له ته‌نگژه‌ی ئابووریدایه و ئه‌ردۆغانیش هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له پێشدایه، ئه‌نكه‌ره داوای له قه‌ته‌ڕ كردووه، كه كۆمه‌ك و هاوكاری ڕژدی توركیا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی ته‌نگژه‌ی ئابووری له‌سه‌ر توركیا نه‌هێڵێت و متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به توركیا دروست ببێته‌وه و لیره‌یش نرخی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه هه‌نگاو بنێته‌وه.