بریندارێكی تری دهۆك گیانی لە دەست دا

:: AM:09:19:26/11/2022 ‌
بریندارێكی تری رووداوی تەقینەوەی غاز لە دهۆك بەناوی محەمەد مەحموود، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی دهۆك گیانی لە دەست دا، بەمەیش ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لە دەست داوە بوو بە حەوت كەس.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەم بەیانییە كەسێكی تر بەناوی محەمەد مەحموود گیانی لە دەست داوە، بەمەیش ژمارەی ئەوانەی لە تەقینەوەكەی دهۆك گیانیان لە دەست داوە، بوو بە حەوت كەس.

بەمەش ژمارەی ئەوانەی لە رووداوەكە گیانیان لە دەست داوە، بوو بە حەوت كەس.
شەوی 21ـی تشرینی دووەم، بەهۆی تەقینەوەی تانكییەكی غاز لە شاری دهۆك، چوار كەس دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا و 42 كەسی تریش بریندار بوون، لە ماوەی پێنج رۆژدا سێ برینداری تر گیانیان لە دەست داوە، بەمەش ژمارەی ئەوانەی لە رووداوەكە گیانیان لە دەست داوە، بوو بە حەوت كەس.

دوای ئەو دوو رووداوەی دهۆك و سلێمانی، بڕیار دەرچوو كاركردن بەو سیستمی غازە بە تەواوی رابگیرێ‌ و پێداچوونەوە بكرێ‌ و بڕیاری پێویست بدرێ‌.



وشە - رامیار جەواد