ئه‌ستێره‌یه‌كی بواره‌كانی گۆرانی و نواندن به تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر چه‌ند كچێك، له‌لایه‌ن دادگایه‌كی چینه‌وه سزای گرتنی بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ بۆ ده‌رچوو.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كریس وۆ كه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێكی چینی- كه‌نه‌دییه، له‌لایه‌ن داداگی چینه‌وه به تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر سێ كچ و هاوكات تاوانی ده‌ستدرێژیی به كۆمه‌ڵ، حوكمی 13 ساڵ گرتنی بۆ ده‌رچوو.
به‌پێی پێگه‌كه،
دادگای چاویانگ له به‌كینی پایه‌ته‌ختی چین، به‌تاوانی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر سێ كچ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه له ساڵی 2020 بوو، حوكمی 11 ساڵ و شه‌ش مانگی بۆ ده‌ركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌وه تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له‌لایه‌كی تریش و له دۆسیه‌یه‌كی تری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه، هه‌مان دادگا حوكمی یه‌ك ساڵ و 10 مانگی به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌ویش به‌وه‌ی كریس وۆ و ژماره‌یه‌ك تاوانباری تر، ده‌ستدرێژیی سێكسیی به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌نجام داوه.
یه‌ك له‌و كچانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌سه‌ر، قوتابییه و ناوی دو میزۆیه، پێشتر له‌ڕێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردبووه‌وه، دوو ساڵ به‌رله ئێسته پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كریس هه‌بووه كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 17 ساڵ بووه.
روونی كردووه‌ته‌وه كه‌ه له‌لایه‌ك كریسه‌وه بۆ ئاهه‌نگێك له ماڵه‌كه‌ی بانگهێشت كراوه و كهوولی پێ داوه، كاتێك به ئاگا هاتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی كریس بووه و ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌سه‌ر.