وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، سوپاكه‌یان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان، سێ سه‌ربازیان كوژراون كه یه‌ك له‌وان ئه‌فسه‌ره.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق
نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كوژراون، ئه‌ویش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، له ئۆپراسیۆنی "چه‌نگی شمشێر" له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازیان له شه‌ڕی په‌كه‌كه‌دا كوژراون.
له مانگی نیسانی رابردووه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی فراوانی سوپای توركیا له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، مه‌به‌ست له‌و ئۆپراسیۆنه له‌ناوبردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه و وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگیی توركیا پێشتر رای گه‌یاندووه، له‌و ئۆپراسیۆنه توانیویانه ده‌یان چه‌كداری په‌كه‌كه بكوژن.