ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی توركیا له میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكی ته‌ناهی له ئیستانبوڵ، 18 ئه‌ندامی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده‌یان گرتووه.
ئاژانسی "
ئه‌نادۆڵ"ی توركیا ڕای گه‌یاند، تیمه‌كانی دژه تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ست پێ كرد بۆ گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێوه‌ندییان به ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا، 20 ناونیشانیان له 12 ناوچه‌ی توركیا ده‌ستنیشان كرد كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوانه هه‌بووه، یان هه‌وڵیان داوه بپه‌ڕنه‌وه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان، یان مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی توركیا دروست كردووه.
داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی له توركیا له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا راگه‌یاند، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی سه‌تان كه‌س.
تورکیا بە دەروازەی سەرەکی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و سووریا هەژمار کراوە و دوای شکستی داعش بەشێک لەو چەکدارانە هەر لە تورکیا گیرسانەوە یان خۆیان حەشار دا.
داعش لە ساڵی 2014 مووسڵ و یەک لەسەر سێی خاکی عێراقی داگیر کرد و هاوکات لە سووریاش کۆمەڵەک ناوچەی داگیر کرد. ساڵی 2017 لە عێراق کۆتایی بە داعش هێنرا و لە سووریاش تا ساڵی 2019 داعش هەندێک ناوچەی بەدەستەوە مابوو کە توانرا رزگار بکرێن. حکوومەتی تورکیا خۆی تۆمەتبارە بەوەی لە سووریا یارمەتی تیرۆریستانی داعش و قاعیدەی داوە، بەڵام ئەو وڵاتە رەتی کردووەتەوە و ئێستەیش وای دەردەخات کە قوربانیی تیرۆرە.