مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی كلدانی به سه‌رۆكایه‌تی سام یۆنۆ كرد كه له نوێنه‌رانی ڕه‌وه‌ندی كلدانی له باكوری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كلدانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێكهات بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی كلدانی، ستایشی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانیی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و پشتیوانیی ڕه‌وه‌ندی كلدانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سوپاسی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی كلدانی كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی زیاتر كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ئازادی ئاینی و پاراستنی مافی گشت پێكهاته‌كان.
داوایشی له ڕه‌وه‌ندی كلدانی و كریستیانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد كه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی كارای خۆیان له پێشخستنی كوردستاندا بگێڕن.