شاندێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆناڵ، له‌شاری مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیان، له‌كاتێكدا یه‌كێتی دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به‌خراپترین دۆخی سیاسی و ته‌ناهیی تێده‌په‌ڕێت.
ماوه‌ی دوو رۆژه شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د غه‌فوور، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و زانا بێستوون عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، به‌شدارییان له كۆنگره‌ی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه كردووه.
حامید سه‌عید پسپۆڕی بواری پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی بۆ هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسی رێگه‌ی پێدراوه بوونی پێوه‌ندییه‌كی سیاسی ته‌ندروسته به‌مه‌رجێك ره‌چاوی جیاوازییه‌كانی تیادا بكرێت.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له دوای هه‌شتی ته‌مووزه‌وه له شێوازی كاری سیاسی حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڕوانین كه سالاَنێكی زۆره دروشمی سۆسیال دیموكراتی هه‌ڵگرتووه، زۆر له‌و دروشمه‌وه دووره و كاره‌كانیان له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌رخه‌ری راستیین.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كێتی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی دۆخێكی ناهه‌مواری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لاَیه‌تییان له زۆنی سه‌وزی جاران دروستكردووه، بۆیه نازانم چۆن له روویان هاتووه به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه بكه‌ن، له‌كاتێكدا رۆژانه قوتابیان و كچان و رۆژنامه‌نووسان و كه‌سانی ئازادیخواز ده‌گرن و له‌زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
لای خۆیه‌وه هاوكار سه‌لیم، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتییه، بۆ "وشه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له كاتێكدا به‌سه‌تان كادیری میدیایی و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی مووچه‌كانیان بڕاوه، ئێسته به‌ناوی به‌شداریكردن له كۆنفرانسێكی گرنگ چوونه‌ته ئیسپانیا.
له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز یه‌كێتی، سه‌رده‌می بافڵ و قوباد بوونه‌ته هۆكاری زیادبوونی ترس و نیگه‌رانی زۆنی سه‌وز و هاوولاَتییان هه‌ست به‌ئارامی ناكه‌ن و رۆژ نییه رووداوێكی نه‌خوازرا و به‌رۆكیان نه‌گرێت.