ئه‌مڕۆ شه‌موو نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كه‌س له كه‌ناری بۆندی له شاری سیدنی پایته‌ختی ئۆستراڵیا، جله‌كانیان داكه‌ند بۆ گرتنی وێنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافی ئه‌مریكی "سپێنسه‌ر تونیك" هاوكات ئه‌وه‌یان كرده هه‌ڵمه‌تێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شێرپه‌نجه‌ی پێست.
به‌پێی ئاژانسی "
ڕۆیته‌رز"، تۆنیك كه به وێنه‌گری گرووپی وێنه‌ی ڕووتی له شوێنه گرنگه‌كانی دنیا ناسراوه، به بڵندگۆیه‌ك به‌شداربووانی ئاراسته‌ی چه‌ند شوێنێكی كه‌نار ده‌ریا كرد بۆ گرتنی وێنه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه باره‌گای كاركردنی له نیویۆركه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی خێرخوازی وێنه‌كه‌ی گرتووه، له هه‌وڵێكدا بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به میلانۆما، كه چواره‌م جۆری باوی شێرپه‌نجه‌یه له ئوستراڵیا.
حكوومه‌ت مه‌زه‌نده ده‌كات له‌مساڵدا 17 هه‌زار و 756 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست له ئوستراڵیا ده‌ستنیشان بكرێن، هه‌روه‌ها هه‌زار و 281 هاووڵاتیی ئوستراڵی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
تونیك كاتێك له كه‌نار ده‌ریای سیدنی بوو گوتی "ده‌رفه‌تێكمان هه‌یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پشكنینی پێست، شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه هاتمه ئه‌م شوێنه و كاری هونه‌ری بۆ هۆشیاركردنه‌وه ده‌كه‌م".