ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، ده‌سپێشخه‌ری پارتی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت و بڕیاره شاندێكی گه‌وره پێك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره پێكبهێنین.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م، ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، پارتی رێكاره‌كانی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بكاته‌وه، ئه‌مه بڕیاری كۆنگره‌یه و سه‌رۆك بارزانی له‌ناو كۆنگره باسی كردووه و خستییه نێو بڕیاره‌كانی كۆنگره و په‌سه‌ند كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه پارتی زۆر رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی لاپه‌ڕه‌ی نوێ له پێوه‌ندییه‌كان بكاته‌وه، "داوایش له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین ھاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان".
كانی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه پارتی شاندێكی گه‌وره پێك دێنێت بۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان. پێی وایه، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان و پێوه‌ندییه‌كان باشتر و گه‌رم و گوڕتر ده‌بن.
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه پێوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئاڵۆزی تێكه‌وتووه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات كه به‌شدار نه‌بێت له حكوومه‌تدا، ئه‌وه‌یش كێشه‌كانی قووڵتر كردووه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌د كانی ده‌ڵێ، به یه‌كه‌وه‌بین له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان، ھه‌رچه‌نده له ڕێگه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت لێكتێگه‌یشتن ھه‌بێت له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ھه‌موو قۆناغ و كێشه‌یه‌ك.''