هەواڵێكی خۆش بۆ هاووڵاتییانی هەولێر

:: AM:09:22:27/11/2022 ‌
وەزیری شارەوانی و گەشوگوزار، هەواڵێكی خۆش بۆ هاووڵاتییانی هەولێر و دهۆك رادەگەیەنێت و كێشەی ئەو بەشەی رێی نێوان هەولێر و دهۆك هەیە چارەسەر دەكرێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی تشرینی دووەم، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای گەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر دەكەین، شەقامەكە دەكرێتە دووساید و قەرەباڵغی لەو شوێنە نامێنێت.

بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو فراوانكردنەی كە ئەو پارچەیەی شەقامەكە بەخۆیەوەی دەبینێت.
لەبارەی هەوڵەكانی چارەسەركردنی ئەو گرفتە گوتی، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتری كە زیاتر لە  سێ‌ كیلۆمەتر دەبێت و تا ئێستە تەواو نەكراوە، ماوەی چەند مانگێكە تیمەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كاری دیزاینكردن و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان دەكەن، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو فراوانكردنەی كە ئەو پارچەیەی شەقامەكە بەخۆیەوەی دەبینێت. 

لەبارەی گرنگیی پڕۆژەكە روونی كردەوە، بە تەواوبوونی ئەو سێ‌ كیلۆمەترەی شەقامەكە، تەواوی ڕێیەكەی 120 مەتری تا دهۆك و زاخۆ، بە دووساید دەبێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا قەرەباڵغی لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.



وشە - رامیار جەواد