پرسیاری زۆری ئه‌وه‌یان كردووه ئایا جیاوازیی ڕه‌نگی ئه‌نتیفریز له كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه یان تێكه‌ڵكردنیان كێشه دروست ده‌كات، ئه‌ی گرنگی ئه‌نتیفریز به‌گشتی چییه؟ شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕه‌نگی ئه‌نتیفریز ته‌نیا جیاوازیی ماركه‌كان و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن دیاری ده‌كات، ئه‌گه‌رنا هیچ كاریگه‌رییه‌كی جیاوازییان نییه و هه‌موویان یه‌ك كار ده‌كه‌ن، تێكه‌ڵكردنیشیان هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و هیچی تر، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌نتیفریزێكت به‌كار هێناوه و ده‌ترسی كه ڕه‌نگێكی تر به‌كار بێنی، ئه‌وا به‌بێ دوودڵی هه‌ر جۆرێك ده‌ته‌وێ به‌كاری بێنه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نتیفریز چ گرنگییه‌كی هه‌یه؟ ئه‌و شاره‌زایه به خاڵ ئاماژه‌ی پێ داوه و گوتی، ئه‌مانه‌یش گرنگی ئه‌نتیفریزن:
یه‌كه‌م: ناهێڵێ ئاوی ناو ڕادێته‌ر و بزوێنه‌ر له زستاندا بیبه‌ستێت.
دووه‌م: دژه ژه‌نگ و دژه كلسه بۆ ناو رادێته‌ر.
سێیه‌م: به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌متر له ئاوی ئاسایی سه‌رف ده‌بێت.
چواره‌م: ته‌نانه‌ت له وه‌رزه‌كانی تریش سوودی هه‌یه، چونكه چڕیی پله‌ی گه‌رمی له ئاو زیاتره، كه‌واته بۆ هاوین دره‌نگتر گه‌رم ده‌بێت.
پێنجه‌م: بزوێنه‌ره‌كه و سیستمی ساردكه‌ره‌وه ده‌پارێزێ له داخوران.
شه‌شه‌م: سیستمی ساردی ده‌پارێزی له خراپبوون و داڕزین.
هۆشداریی ئه‌وه‌یش ده‌دات، ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئه‌نتیفریز ''دژه‌به‌ستن'' گرنگ بن بۆ ئۆتۆمبێل، به‌تایبه‌ت له‌م كه‌شه سارده‌دا، چونكه ئاوی ڕادێته‌ر و بزوێنه‌ریش له به‌ستن ده‌پارێزێت، بۆیه دووپاتی ده‌كاته‌وه و به شۆفێرانیش ده‌ڵێت، به‌كارهێنانی ئه‌نتیفریز فه‌رامۆش مه‌كه‌ن.