له 11یه‌مین هه‌فته‌ی خۆپێشاندان و راپه‌ڕینی ئێرانییه‌كان، كرێكاران و خوێندكاران به‌تایبه‌تی له تاران و شاره گه‌وره‌كان، ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و دروشمی پاڵپشتی له كوردستان به گوێی حكوومه‌تدا ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كێتی شوفێرانی بارهه‌ڵگر و سه‌ندیكاكانی گواستنه‌وه‌ی ئێران و كرێكارانی ئاسنی ئیسفه‌هان و ده‌یان زانكۆ به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، وێڕای پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی راپه‌ڕیو، ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
له كۆمه‌ڵێك زانكۆ بانگه‌وازی به‌رده‌وامیدان و به‌رفراوانكردنی مانگرتن بڵاو كرایه‌وه و یه‌كێك له داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانیان ئازادكردنی خوێندكاران بوو. یه‌كێك له‌و زانكۆیانه زانكۆی په‌ردیسی فارابییه له قوم و به دروشمی ''حیز تۆی به‌دڕه‌وشت تۆی، ژنی ئازاد منم''یان له دژی رژێم دا.
خوێندكارانی زانكۆی وه‌رزشی تاران، گیلان، ئه‌میركه‌بیر و زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز، شه‌وی رابردوو به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازێك گوتیان تا ته‌واوی ویسته‌كانیان به‌دی دێت، ئه‌وا له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆپێشاندان و مانگرتن، حكوومه‌ت ده‌ستی به گرتنی خوێندكاران كردووه و سه‌تان كه‌سی راپێچی گرتووخانه‌كان كردووه.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانه‌كان له ئاستی زانكۆكان، له زانكۆی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه چوو و هاوكات خوێندكارانی زانكۆی زانست و رۆشنبیری تارانیش بۆ پاڵپشتی له خۆپێشانده‌ران به‌تایبه‌تی كوردستان، خۆپێشاندانیان كرد.
دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه مووشه‌كییه‌كان و قه‌یران نانه‌وه‌ی ئێران له هه‌رێمی كوردستان را گەیاند
سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كری هه‌فت ته‌په، یه‌كێتیی خانه‌نشینان و كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم، داوایان كرد هه‌رچی زووه هێزه‌كانی سوپای پاسداران له شاره‌كانی كوردستان بكشێنه‌وه و ته‌واوی گیراوانیش ئازاد بكرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وێڕای دژایه‌تیكردنی هێرشه مووشه‌كییه‌كان و قه‌یران نانه‌وه‌ی ئێران له هه‌رێمی كوردستان رایان گه‌یاند، برینی هاوبه‌شی كوردستان و ناوچه‌كانی تری ئێران، ئه‌وه ده‌خوازێت به یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئازادی و رزگاربوون له هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنێك هه‌نگاو بنێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كرێكارانی كارگه‌ی پارس ده‌ستیان به مانگرتن كرد و دروشمی ''كرێكار هاوار بكه داوای مافی خۆت بكه''یان گوته‌وه.
به‌پێی نوێترین راپۆرت كه ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی نزیك به دوو مانگ و نیوی رابردوو، 448 كه‌س كوژراون كه 63 كه‌س له‌وانه منداڵن. هاوكات سێ هه‌زار و 312 كه‌س گیراون كه ناوه‌كانیان ئاشكرا بووه و ته‌نیا دوێنێ 78 كه‌سی تر گیران.
ژینا له 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.