به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووپاتی كرده‌وه، ئێسته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به چڕی كار له‌سه‌ر داڕشتنی پلانێكی تۆكمه و ورد ده‌كات، بۆ پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی وڵات و پڕچه‌ككردنیان به چه‌كی پێشكه‌وتوو، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراقه‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانی پشتیوانی لێ ده‌كرێت، له كاتێكدا وڵات تا ئێسته ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ناهی بووه‌ته‌وه و چالاكییه‌كانی تیرۆریستان به‌رده‌وامن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به هه‌وڵدان بۆ پڕچه‌ككردنی سوپا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێسته‌وه، دووباره كێشمه‌كێشم و مشتومڕی كڕینی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا یان له ڕووسیا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی
"العربی الجدید" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م دواییه پێداچوونه‌وه‌ی به دۆسیه‌ی پڕچه‌ككردنی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كردووه‌ته‌وه، بڕیاریداوه پێداچوونه‌وه به میكانیزمی گرێبه‌سته‌كان له چوارچێوه‌ی چه‌ك و پێویستییه گرنگ و له‌پێشینه‌كان بكرێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یش بڕیاردراوه كه هێزی ئاسمانی عێراق به‌ر له هه‌موو هێزه‌كان پێویستی و چه‌كی پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ی جه‌نگیان بۆ بكڕدرێت و به ته‌واوی ساز و ئاماده بكرێن، ئه‌مه‌یش به هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و دارایی عێراق ده‌بێت، تا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بواره ده‌سته‌به‌ر و ته‌رخان بكه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كه لیژنه‌ی پڕچه‌ككردن له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبوونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و قۆناغه‌كانی پڕچه‌ككردنی سوپا و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سوودانیش له‌م نزیكانه ڕێنمایی و ڕاسپارده‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته پڕ له ورده‌كارییه ده‌ربكات و بنووسێت، كه لیژنه‌كه به سه‌رۆك وه‌زیرانیان داوه، كه تێیدا گرنگترین پێویستییه‌كانی دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان به ڕوونی ئاماژه‌یان بۆ كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری له كاركردندایه تا پلانێكی تۆكمه و ورد بۆ پڕچه‌ككردن دابڕێژێت، كه له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق و توانا داراییه‌كانی و جۆری چه‌كه‌كان و كاریگه‌رییان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و به‌هێزكردنی توانای هێزه‌كان یه‌كبگرێته‌وه و بگونجێت.
زیاتر گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی سوودانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته ئه‌و پلانه ورد و تۆكمه‌یه به‌ر له ته‌واوكردنی پرۆژه یاسای بودجه ته‌واو بكرێ، تا له‌لایه‌ن ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وهزیرانهوهیش پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری پێویستی تێدا بكرێت و بكرێت به به‌شێك له پرۆژه یاسای بودجه و پاره‌ی پێویستی له ڕێی یاسای بودجه‌وه بۆ دیاریی بكرێت، به‌ڵام نه سوودانی و نه وه‌زاره‌تی به‌رگری تا ئێسته باسیان له‌وه نه‌كردووه، كه چه‌كی پێشكه‌وتوو و نوێ له كام وڵات ده‌كڕن و هاورده‌ی عێراقی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو دۆسیه‌ی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی عێراق، یه‌كێك بووه له دۆسیه پڕ له مشت‌ومڕ و ناكۆكه‌كان له نێوان قه‌واره سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، چونكه به‌شێك كه نزیكن له ئێرانه‌وه له‌و بڕوایه‌دان كه نابێ عێراق چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا بكڕێ و پێویسته ڕوو له ڕووسیا بكات، به‌شێكی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه به‌غدا چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بكڕێت، ئه‌مه‌یش هۆكارێك بووه كه حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوو نه‌یانتوانیوه ده‌ستكراوه بن و هێزه چه‌كداره‌كان به چه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك بكه‌ن.
ئه‌وان چاوه‌ڕوانی پرۆژه و پلانی حكوومه‌ت بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن
جه‌واد ئهلبولانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی پرۆژه و پلانی حكوومه‌ت بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن و پشتیوانی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له ئاماده‌باشی ته‌واودا بن به چه‌كی پێشكه‌وتووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی كه له ناوچه‌كه ڕوو ده‌ده‌ن.
زیاتر گوتی، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رپرس له پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات له هه‌ر پێشێلكاری و ده‌ستدرێژییه‌ك، بۆیه پێویسته هێزی پێویست و چه‌كی پێشكه‌وتووی زۆری هه‌بێت، تا له ڕووی توانا و هێزه‌وه هاوتای وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان بێت، سوپا پێویستی به چه‌كی جۆراوجۆره به تایبه‌ت به فڕۆكه و سیسته‌می دژه مووشه‌ك و به‌رگری و مووشه‌كی جۆراوجۆر و ئامێره‌كانی چاودێری و زانیاری كۆكردنه‌وه له جۆری مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، سه‌ره‌ڕای مه‌شق و ڕاهێنان به كادرانی سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیا سه‌ربازییه پێشكه‌وتووانه‌ی كه سه‌رده‌مین و مۆدێرنن.
توانای هێزه‌كانی عێراق له ڕووی چه‌ك و مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه به كه‌م مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته‌كانی پێشوویش ئه‌و ڕاستیه‌یان زانیووه و له سه‌رده‌می حكوومه‌تی دووه‌می نووری مالیكیش چه‌ندان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژووكران، به‌ڵام به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی زۆر، كاركردن به‌و گرێبه‌ستانه وه‌ستێنران و چه‌كی پێویست و پێشكه‌وتوو نه‌گه‌یشته ده‌ست سوپای عێراقه‌وه.