هەرزانبوونی نرخی كارت دیاری كرا

:: AM:11:16:27/11/2022 ‌
بەپێی بڕیاری وەزیری راگەیاندنی عێراق، ڕۆژی پێنجشەم نرخی كارتی مۆبایل لە سەرانسەری عێراق هەرزان دەبێت و دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی تشرینی دووەم، بەپێی نوێترین بڕیاری وەزیری راگەیاندنی عێراق، ڕۆژی پێنجشەم یەكی كانوونی یەكەم، نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بەڕێژی 20% دادەبەزێنرێ‌.

لە بڕیارەكەدا هاتووە هەر كۆمپانیایەك پابەند نەبێت، ئەوا رێكاری یاسای بەرانبەر ئەنجام دەدرێ‌ و دەدرێتە دادگا.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە عێراق، لە ساڵانی رابردوو نرخی كارتی مۆبایل باجی خرایە سەر و بەمەیش نرخەكەی لەسەر هاووڵاتییان گران كرا، بە كەمكردنەوەی ئەو نرخەش كارتێكی پێنج هەزار دەبێتەوە پێنج هەزار و 250 دینار.



وشە - رامیار جەواد