ژنێك لە خۆكوشتن رزگار دەكرێ و تەقە لە ژنێكی تریش دەكرێت

:: AM:11:57:27/11/2022 ‌
دوو سەرچاوەی تەناهی لە بەغدا ئەمڕۆ رایان گەیاندووە، ئافرەتێك ویستوویەتی لەسەر پردێكی بەرزە خۆی فڕی بدات و خۆی بكوژێ، بەڵام لەو كردەیە رزگار كرا. لەلایەكی تریشەوە تەقە لە ئافرەتێكی بەساڵاچوو كرا. لێكۆڵینەوە لە  هەردوو رووداو دەكرێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 27ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، سەرچاوەكانی تەناهی لە بەغدا، لە دوو رووداوی جیاوازدا، باسیان لە هەوڵی خۆكوشتنی ئافرەتێك و تەقەكردن لە ئافرەتێكی تردا كردووە، بۆ ئەو دوو رووداوە ئێستە لێكۆڵینەوە دەكرێت.

یەك لە سەرچاوەكان رای گەیاندووە، ئافرەتێكی لەدایكبووی ساڵی 2003، ویستوویەتی لەسەر پرسی جادرییە لە بەغدا خۆی فڕی بداتە خوارەوە و خۆی بكوژێت، بەڵام پۆلیسی رووبارەكان فریای كەوتوون و لەو هەوڵە خۆكوشتنە رزگاریان كردووە، دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەیان گواستووەتەوە.

لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەكی تری تەناهی ئاماژەی داوە، پیاوێك و كوڕەكەی لە گەڕەكی ئوور لە تەنیشت مزگەوتی فیردەوس لە بەغدا، تەقەیان لە ئافرەتێكی لەدایكبووی 1962 كردووە و بە سەختی برینداریان كردووە و خۆیانیش هەڵاتوون، بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

تا ئێستە هۆی رووداوەكان ئاشكرا نەكراوە و تەنیا پۆلیس دەڵێ، لێكۆڵینەوەی رژد لە رووداوەكان دەكرێ.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د