كۆمه‌ڵێك قوتابیانی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی-سلێمانی، یاداشتێكی توند له‌باره‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازی و ره‌گه‌زگۆڕین به‌ناوی "پرسی جێنده‌ر" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، "زانكۆكه‌مان 900 هه‌زار یۆرۆی له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌و پرسه وه‌رگرتووه، ره‌وشتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ره‌و خراپی ده‌بات".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، كۆمه‌ڵێك قوتابی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی عێراق-سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی و وه‌رگرتنی هه‌وڵوێسته، له دوای ساڵی 2015 و كردنه‌وه‌ی به‌شی جێنده‌ر له زانكۆكه و وه‌رگرتنی بڕی 900 هه‌زار یۆرۆ له یه‌كێتیی ئه‌وروپا له 2017دا، ئاراسته‌ی زانكۆكه گۆڕاوه له ڕێی زانسته‌وه بۆ ڕووكردنه گۆڕینی ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ره‌و خراپه.
ئه‌گه‌ر نا قبووڵی ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شه دانه‌خرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستی تریان ده‌بێت
ئه‌و كۆمه‌ڵه قوتابییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، زانكۆكه‌یان ئێسته هه‌وڵ ده‌دات به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری ناشارستانییانه‌ی ڕۆژئاوایی و پیسكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، به ئاساییكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازی و گۆڕینی ره‌گه‌ز و به‌ناوی "یه‌كسانی"، ئه‌وان ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كولتوور و داونه‌ریتی گه‌له‌كه‌ی خۆیان ده‌زانن.
"زانكۆكه هه‌وڵی داوه ده‌ستكاریكردنی پرۆگرامی قوتابخانه بكات، به‌رهه‌مهێنانی فیلم و گۆرانیی جێنده‌ری، ئاماده‌كردنی دیبه‌یت له‌سه‌ر پرسی جێنده‌ر، وه‌رگێڕانی ده‌قه سه‌ره‌كییه‌كان، مه‌شقی "به‌ناو" ئه‌كادیمی". قوتابیان وایان گوتووه.
ئه‌و قوتابیانه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، زانكۆكه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی وه‌رگیراوه له خزمه‌تی ئاستی زانكۆكه خه‌رج بكرێت، ئه‌گه‌ر نا قبووڵی ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شه دانه‌خرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستی تریان ده‌بێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پرسی "
چێنده‌ر و جۆره‌كانی" له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان په‌ره‌ی پێ ده‌درێت و له‌لایه‌ن به‌شێك له رێكخراوه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی، باس له‌و پرسه ده‌كرێت. له رۆژی چواری نیسان 2021، ئاسایشی سلێمانی چه‌ند 10 گه‌نجی گرت، كه "هاوڕه‌گه‌زخواز"بوون، ئه‌و كات كونسووڵخانه‌كان و چالاكن و كاردانه‌وه‌ی توندیان نواند.