به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی كه هه‌فته‌ی پێشوو له دووكان ئه‌نجام دراوه، تارا حوسێن وه‌ك نوێنه‌ری په‌كه‌كه به‌شداری كردووه و نامه‌ی تایبه‌تی په‌كه‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش ئاشكرایه په‌كه‌كه كاری تێكدان و خراپكردنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ئاڵۆزی و پشێوییه.
تارا حوسێن كێیه؟
تارا حوسێن ته‌ڤگه‌ری ئازادی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات و له هه‌ولێر نیشته‌جێ بوو، دواتر به‌هۆی داخستنی باره‌گاكانی كه كاری رێكخستنی په‌كه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجام ده‌درا، چووه سلێمانی و ناو به‌ناویش له قه‌ندیله.
ئه‌و له ماوه‌ی رابردوودا به‌شداری له چه‌ندان چالاكی و خۆپێشاندان كردووه كه زۆربه‌ی كێشه و ئاڵۆزی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌ستی په‌كه‌كه‌ی تێدا خزاندووه.
په‌كه‌كه به‌رده‌وام ئامانجی ئه‌وه‌بووه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی دۆخی خراپ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رنامه و پرۆگرامی خۆی كه له‌سه‌ری دروست بووه و له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه هه‌ڵده‌سووڕێنرێت جێبه‌جێی بكات، ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی زیاتر كردووه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ییه‌ی دووكان، زیاتر ئامانجه‌كه بۆ تێكدان بێت نه‌ك به ئاراسته‌ی باشبوون.
شوان كه‌ریم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه و به‌شداریكردنی ئه‌و كه‌سه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و ئاشكرایه كه په‌كه‌كه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه دژایه‌تی حكوومه‌ت و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، كار بۆ دروستكردنی ئاژاوه و تێكدانی ئارامی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه هه‌ڵده‌سووڕێنرێت كه دژی كوردن و په‌كه‌كه‌ش كار بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌كات.
ئه‌و ده‌پرسێت، به چ هۆكارێك په‌كه‌كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی پێ ده‌كرێت؟ له كاتێكدا په‌كه‌كه گرووپێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هیچكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون دۆخی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بێت، به‌ڵكو هه‌میشه كاریان بۆ ناسه‌قامگیری كردووه.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاراسته‌یه‌كی خراپی وه‌رگرتووه و هه‌ق بوو لایه‌نه به‌شداره‌كان ده‌ستبه‌جێ به‌بینینی نوێنه‌ری په‌كه‌كه، شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشتایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نامه‌ی تایبه‌تی جه‌میل بایك سه‌ركرده‌ی دیاری په‌كه‌كه و ده‌نگی مه‌زڵووم كۆبانێش خراوه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، كه ئه‌وان پشتگیریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و ئاراسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، چه‌ند لایه‌نێكیش نیگه‌ران بوون له به‌شداریكردنی نوێنه‌ری په‌كه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه.
ئامانجی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له به‌شداری پێكردنی نوێنه‌ری په‌كه‌كه كه تارا حوسێنه، ئه‌وه بووه ئه‌وان پشتگیری بكه‌ن بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك و به هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بێت كه تێكدانی كوردستانی تێدابێ.
لای خۆیه‌وه ره‌شاد گه‌ڵاڵی كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شداریی تارا حوسێن وه‌ك خاوه‌ن حزب بووه و حزبه‌كه‌ی به فه‌رمی مۆڵه‌تی هه‌یه و وه‌ك حزبی خۆیان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی دووكانی كردووه، چۆن له سووریا وێنه‌ی بارزانی و مام جه‌لالیان هه‌ڵواسیوه، پێیان وایه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وان كورد ده‌گاته ئامانج، راسته ئه‌وانه له رووی بیروبۆچوون له په‌كه‌كه نزیكن، به‌ڵام بۆ خۆیان وه‌ك حزب له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بوایه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواش به‌شداریان ده‌كرد.
هاوكات كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شداریكردنی نوێنه‌ری په‌كه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی دووكان هیچ قسه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت، چونكه دیاره ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی په‌كه‌كه چییه، ئه‌وه‌ش دیاره به چ مه‌به‌ستێك به‌شداریی پێ كراوه، گرووپێك هه‌میشه دژی كورد و كوردستان بووه و حزبی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، چۆن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره به‌شداریی پێ ده‌كرێت و بۆچوون و سه‌رنجی وه‌رده‌گیرێت، بۆچوون و سه‌رنجی ئه‌وانه دیاره چییه و چی ده‌كه‌ن.
له پێناو شاردنه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆر و داڵده‌دانی تۆمه‌تبارانی تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف، بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ هه‌رچی هه‌بێت بیكات، به‌ڵام رای گشتیی ئه‌و تاوانه‌یان بیر ناچێته‌وه.