مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له جه‌نه‌رال ئه‌ندرو گارنه‌ر جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌ت، له دیداره‌كه‌دا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا خسته ڕوو. پابه‌ندبوونی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیشی، به به‌ردوامیی پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر دوایین هه‌نگاو و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دووپاتی له پێویستیی سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه وه‌ك به‌شێكی گرنگی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و بره‌ودان به هاوئاهه‌نگی ته‌ناهیی و سه‌ربازی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، به تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.