له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان له پێویستیی ته‌بایی و هاریكاری و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی وڵات و پشتگیریكردنی حكوومه‌تی نوێی فیدراڵی عێراق تا بتوانێت سه‌ركه‌وتووانه كارنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه قۆناغی ئێسته و دۆخی وڵات وا ده‌خوازێت ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌ش هه‌ڵگرن و هاریكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی وڵات به كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراق پارێزراو بێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه هه‌فته‌ی پێشوویش سه‌ردانێكی تری ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كۆبووه‌وه.