نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ د.عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق دیدارێكی ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پێشهاته‌كان و دۆخی وڵات به‌گشتی تاوتوێ كرا و باسیان له پێویستیی پشتگیری حكوومه‌تی عێراق و سه‌رخستنی كارنامه‌كه‌ی كرد به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانیی هاووڵاتییان بێت.
هه‌ردوولا دووپاتیان له گرنگیی ته‌بایی و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات و پاراستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراق.