پێوەندی فاست فوود و هەستكردن بە ئازار چییە؟

:: PM:06:11:27/11/2022 ‌

ئێستە خواردنی فاست فوود زۆر بڵاوە، بەتایبەتی لای نەوەكانی ئێستە، ئەو جۆرە خواردنە پشت بە رێژەیەكی زۆر لە چەوری تێر و كاربۆهیدرات و گۆشتی دروستكراو و هیتریش دەبەستێت، دوور لە ریشاڵ و مادە بەسوودەكان و ئەوانەی بەهای خۆراكیان هەیە، توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی دەكرێ خواردنی فاست فوود ئازار دروست بكا و وا بكات مرۆڤ هەستیارتر بێت بۆ ئازار، تەنانەت ئەگەر تەندروست و لاوازیش بێت.
خواردنی ژەمێكی كەم لەو خواردنە زیانی هەیە
ئەو چەورییە تێرەی لە فاست فوود هەیە، دەبێتە هۆی نیشتنی كۆلیسترۆڵ لەناو خوێنبەرەكان، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوكردن و ئازاری جومگە، وەك "دیلی مێڵ"ی بەریتانی باسی كردووە، پێشتر وا زانرا بوو كە قەڵەوی یان خواردنی فاست فوود بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ، دەكرێ ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ئازاری درێژخایەن، بەڵام لەو توێژینەوە نوێیە دەركەوت كە تەنیا خواردنی ژەمێكی كەم لەو خواردنە زیانی هەیە.

لەو توێژینەوەی لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام دراوە، دەركەوت كە چەوری تێر لەناو خوێن پێوەستە بە وەرگری هەستە دەمارە خانەكان، كە دەبێتە هۆی هەوكردن و نیشانەی هاوشێوەی تێكچوونی هەستە دەمارەكان، دوای هەشت هەفتە لە پێڕەوكردنی ژەمێكی چەور و بێ كالۆری پێویست، بووەتە هۆی زیادبوونی كێشی قرتێنەرەكان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل