فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له به‌غدا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی دووه‌م، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، د.ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
وه‌ك فه‌رمانگه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی فیدڕاڵی كه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ته‌میمی، وه‌زیری پلاندانان و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ و تیمی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم تێیدا ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ی فیدڕاڵی كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتویه‌ك له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی كرا‌و بیروبۆچوونه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، بڕیاریشدرا لیژنه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولا پێكهێنرێت و ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكات.
شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه و له نێویشیاندا كێشه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.