ئاگەدارییەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

:: PM:08:53:27/11/2022 ‌

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێی كوردستان رای گەیاند كە رێكلام بۆ بەرهەمی ساختە دەكرێ و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن، بۆیە هاووڵاتییان ئاگەدار دەكەنەوە خۆیان لە كڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دوور بگرن.

وەك لە بڵاوكراویەكی وەزارەتەكەدا هاتووە، چەند بەرهەمێكی ساختە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلامیان بۆ دەكرێت و لە رێی ئۆنلاینەوە دەفرۆشرێن، لەلایەن بنكەی kmca  سۆران بە هاوئاهەنگی لەگەل بنكەی ئاسایشی بازگەكانی سۆران/ بازگەی بێخال دەستیان بەسەردا گیرا.

زیاتر هاتووە، هاووڵاتییان ئاگەدار دەكەینەوە كە بە هەموو شێوەیەك خۆتان لە كڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دوور بگرن و مەكەونە ژێر كاریگەری رێكلام و پروپاگەندە هەڵبەستراو و نازانستییەكانیان، دووپاتی كردەوە كە تەنیا ئەو دەرمانانە بكڕن كە یاسایین و ستیكەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل