مێكوته یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بۆ وه‌رنه‌گیرێت، مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سی تووشبوو دروست ده‌كات . دكتۆر سۆران سابیر عوسمان ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" باس له‌م نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه و ڕێیه‌كانی گواستنه‌وه و نیشانه‌كانی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سی تووشبوو، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری و ڕێنوێنییه‌كان ده‌كات.
مێكوته چییه؟
مێكوته نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه كه ده‌بێته هۆی تا له‌گه‌ڵ برینی پێست و سووربوونه‌وه و خورانێكی زۆریشی له‌گه‌ڵدایه، نه‌خۆشییه‌كی باوی منداڵانه كه زۆر به خێرایی له ناویاندا ده‌گوازرێته‌وه .
ڕێیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه چین؟
ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕێی ده‌ستلێدان یان به‌ریه‌ككه‌وتن بڵاو ده‌بێته‌وه، جا به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه به برینی سه‌ر پێستی منداڵ یان كه‌سی تووشبوو بێت، یاخۆ به لیكی منداڵه‌كه ده‌گوازرێته‌وه، هه‌ندێك جاریش به‌هۆی كۆكه و پژمین، لیكی یان ده‌ردراوی ناو ده‌می بڵاو ده‌بێته‌وه له ڕیگای هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه .
زیاتر چ ته‌مه‌نێك تووشی ده‌بن؟
نه‌خۆشیی مێكوته له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر منداڵان تووشی ده‌بن به‌تایبه‌ت منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵی، چونكه كه‌سانی گه‌وره له ته‌مه‌نی منداڵی تووش بوونه و به‌رگرییان بۆ دروست بووه، بۆیه زیاتر ئه‌م نه‌خۆشییه له منداڵاندا ده‌بینرێت .
ئایا نه‌خۆشیی مێكوته مه‌ترسیی هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سی تووشبوو؟
راستییه‌كه‌ی نه‌خۆشیی مێكوته نه‌خۆشییه‌كی رژده و گرنگه له‌باره‌یه‌وه بزانرێت، ڕاسته زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ئێسته به‌هۆی كوتان به سووكی ده‌یگرن، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌ن توندن كه تووشی منداڵ ده‌بێت، بۆیه پێویسته منداڵه‌كه بخرێته ژێر چاودێری پزیشكی، چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌وكردنی سینگی یان هه‌وكردنی مێشكی منداڵه‌كه، هه‌ندێك جار حاڵه‌تی مردنیش هه‌یه به‌م نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه .
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێسته مردن به‌م نه‌خۆشییه كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌هۆی پرۆگرامی كوتانه‌وه كه منداڵان ژه‌می كوتانیان پێ ده‌درێت، به‌م هۆیه‌وه ڕێژه‌ی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر منداڵان تووشی بن به سووكی ده‌یگرن، به‌مه‌ش كوتان مه‌ترسیی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی كه‌م كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر مه‌ترسیداره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به توندی ده‌یگرن، چونكه وه‌ك گوتمان ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی سینگ و هه‌وكردنی مێشك و هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی مردنیش، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگرییان لاوازه، یان نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشیی دڵ و سییه‌كان .
ئه‌گه‌ر منداڵ تووش ببێت ده‌توانێ بگوازرێته‌وه بۆ گه‌وران؟
هه‌ر منداڵێكی تووشبوو به مێكوته، ده‌توانرێ ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ منداڵانی تر یان بۆ گه‌ورانیش، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به منداڵی تووشی نه‌بوونه، بۆیان ده‌گوازرێته‌وه .
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌رگیز له ژیانیان تووشی مێكوته نه‌بوونه و له منداڵی نه‌كوتراون، ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له ته‌مه‌نی گه‌وره‌یی تووشی بن به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه؟
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه گه‌وره‌ش بێت و پێكوته‌ی وه‌رگرتبێ به منداڵی، به‌ڵام تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بووبێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه تووش ببێت، له هه‌ر ته‌مه‌نێك له‌وانه‌یه ڕوو بدات ئه‌گه‌ر پێشتر تووش نه‌بووبێت، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی گه‌وره تووش نه‌بووبێت و منداڵێكی تووشبوویان به مێكوته هه‌بێت، پێویسته خۆی بپارێزێت .
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه؟
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رمانی تا ده‌درێت به كه‌سی تووشبوو، هه‌روه‌ها ده‌رمانی دژه هیستامینه‌كان وه‌ك ئه‌له‌رمین به نه‌خۆش ده‌درێت تا خورانی كه‌م بكرێته‌وه، هاوكات هه‌ندێك گیراوه و كرێم هه‌ن كه ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی خوران كه‌م ببێته‌وه و برینه‌كان زووتر وشك ببنه‌وه . له هه‌مووی گرنگتر ده‌رمانی تایه بۆ ئه‌وه‌ی ئازار و تای كه‌سی تووشبوو كه‌م بكرێته‌وه، ده‌بێت له منداڵانی تر جیا بكرێته‌وه، پێویسته ئاو و شله‌مه‌نی زۆر پێ بدرێت، نه‌نێردرێته قوتابخانه كه ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كان تا منداڵانی تر تووش نه‌كات .
ڕێنوێنیی پاراستن بۆ كه‌سی تووشبوو به‌تایبه‌ت منداڵان چییه؟
-خۆپاراستن زۆر گرنگه له نه‌خۆشیی مێكوته، چونكه زۆر به‌خێرایی ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه هه‌ر منداڵێك تووشی مێكوته بوو، پێویسته جیا بكرێته‌وه له منداڵانی تر، به‌تایبه‌ت جلوبه‌رگ و شوێنی خه‌و و خواردن و كه‌لوپه‌له‌كانی خواردن وه‌ك قاپ و به‌رداخ و كه‌وچك .
-هه‌روه‌ها ده‌ستلێدان و به‌رككه‌وتن نه‌بێت له نێوان منداڵان، به‌تایبه‌ت له‌كاتی یاریكردن و خه‌وتن، بۆیه ده‌بێت منداڵه تووشبووه‌كه جیا بكرێته‌وه له منداڵانی تر.
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ئه‌و نیشانانه‌ی كه له پێستی ده‌رده‌چێت و له شێوه‌ی خاڵی سووردایه، وشك نه‌بووبێته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌خۆشییه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ كه‌سی تر، بۆیه تا نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه نامێنێت، ده‌بێت منداڵه‌كه یان كه‌سی تووشبوو كه‌ره‌نتین بكرێت .
-هه‌روه‌ها نابێت منداڵی تووشبوو بنێردرێته قوتابخانه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی تر تووش نه‌كات .
له چی ته‌مه‌نێك پێویسته منداڵان پێكوته وه‌ربگرن؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی منداڵان له 12 مانگی ڤاكسینی دژه مێكوته وه‌رده‌گرن كه دوو ژه‌میان پێ ده‌درێت، یه‌كه‌میان له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدایه و دووه‌میشیان له ته‌مه‌نی چوار ساڵی بۆ شه‌ش ساڵی ده‌توانرێت وه‌ربگیرێت .