حكوومه‌تی به‌ریتانیا بڕیاری داوە له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتووەوە، لە پێناو پاراستتنی ژینگە قاپ و قاچاغ و چه‌قۆ و مه‌نجه‌ڵی سه‌فه‌ری قەدەغە بکات.
زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆراك و به‌شێك له پێداویستییه‌كانی ژیان كه به ماده‌ی پلاستیك دروست كراون، به‌ڵام زۆر له خه‌ڵك له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ماده پلاستكییه، نازانن تاچه‌ند كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ .
حكوومه‌تی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات، كاریگه‌ریی ماده پلاستیكییه‌كان له پیسكردنی ژینگه سنووردار بكات
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ریی نانخواردنی وه‌ك قاپ و قاچاغ و كووپ و به‌رداخ و كه‌وچك كه له ماده‌ی پلاستیك دروست ده‌كرێن ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه حكوومه‌تی به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات، كاریگه‌ریی ماده پلاستیكییه‌كان له پیسكردنی ژینگه سنووردار بكات .
ئاژانسی هه‌واڵی
(BA Media)ی به‌ریتانی له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، ساڵانه ئینگلته‌را نزیكه‌ی 2.7 ملیار پارچه كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ریی نانخواردن به‌كار ده‌هێنێت، كه ته‌نیا 10%ی ڕیسایكڵ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكارییه به‌و مانایه دێت كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه، هاووڵاتییان ناتوانن كه‌لوپه‌لی قه‌ده‌غه‌كراو له فرۆشیارانی تاكه‌كه‌سی و خواردنی خێرا و فرۆشیارانی خواردن بكڕن.
تێرێزا كۆفی وه‌زیری ژینگه گوتی، "هه‌موومان زۆرباش ده‌زانین له‌باره‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه ته‌واو وێرانكه‌رانه‌ی پلاستیك له‌سه‌ر ژینگه‌كه‌مان و گیانله‌به‌ره كێوییهكانمان هه‌یه‌تی. ئێمه گوێمان له خه‌ڵك گرتووه، قه‌ده‌غه‌كردنی پلاستیك بۆ یه‌ك جار به‌كارهێنان، به‌و مانایه‌یه كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاره زۆر گرنگهكانماندا بۆ پاراستنی ژینگه له پێناو نه‌وه‌ی داهاتوو .