له وڵاتێكی عەرەبی لە بری گۆشتی کەروێشک، گۆشتی پشیله دەرخواردی خەڵک دەدرێ و ئەمەش نیگەرانی دانیشتوانی ئەم وڵاتەی لێکەوتەوە.
له
جه‌زائیر دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕێكارێكی پشكنین بۆ قه‌سابخانه‌كانی گۆشت ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێكی زۆریان له‌بری گۆشتی كهروێشک، گۆشتی پشیله‌یان به خه‌ڵك فرۆشتووه.
به‌رپرسانی به‌شی كارگێڕیی شاری بیر موراد ڕه‌یس له جه‌زائیر، زانیارییەکەیان ئاشکرا کردووە و داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن وریا بن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوا له هاووڵاتییان کراوە، دڵنیابن له كاتی كڕینی ئه‌م گۆشته به‌وه‌ی بزانن كه سه‌ر و كلكی گۆشته‌كه‌ی كه ده‌یكڕن، پێیه‌وه لكاوه یان نا، چونكه هی گۆشتی كه‌روێشك لێی ناكرێته‌وه .
مسته‌فا زوبدی به‌رپرسی ڕێكخراوێکی چاودێری تەندروستی و خۆراک، له پۆستێكدا له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێنوێنی دراوه به قه‌سابه‌كانی جه‌زائیر، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی پردی قوسته‌نتینییه، به‌ڵكو پێویسته هه‌مووان به‌م ڕێنوێنییه ئاگاداربن كه ده‌بێت له‌كاتی فرۆشتنی گۆشتی كه‌روێشكه‌كه، سه‌ر و كلكی پێوه لكابێ تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یكڕن، به‌م شێوه‌یه گۆشته‌كه بناسنه‌وه و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن .