هه‌ڵمه‌تی "چ كتێبێك ده‌خوێنیته‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا" له‌لایه‌ن ئارین مه‌سروور بارزانییه‌وه راگه‌یه‌نرا، "چ كتێبێك ده‌خوێنیته‌وه" چاڵێنجی ئارین مه‌سرور بارزانییه كه له ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و به هاشتاگی (AreenReadingWeek) ڕای گه‌یاندووه، كه تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی كتێب له هه‌فته‌یه‌كدا، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كتێبه‌كی هه‌ڵبژاردووه و ده‌یخوێنێته‌وه و داوا له گه‌نج و لاوان ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا كتێبك هه‌ڵبژێرن بۆ خوێندنه‌وه و ئه‌وانیش وێنه و ڤیدۆی كتێبه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه و له‌كۆتاییدا ته‌واوی وێنه و ڤیدۆكان لای خۆی كۆده‌كاته‌وه و له‌سۆشیال میدیا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئارین مه‌سروور بارزانی له چاڵێنجه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ده‌كرێت كتێب باشترین هاوڕێت بێت، ده‌ڵێت" وه‌ك به‌شێك له چاڵێنجی (Areen Reading Week) من سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی چێشتی مجێوری هه‌ژار موكریانیم له‌م هه‌فته‌یه‌دا، كه هه‌ر له ڤیدیۆكه‌دا ئارین مه‌سروور بارزانی پرسیار له خه‌ڵكی ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێوه چ كتێبێك ده‌خوێننه‌وه".
له‌ژێر هاژتاگی #AreenReadingWeek له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی بكه‌نه‌وه
جێی باسه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و چاڵێنجه‌ی ئارین مه‌سروور بارزانی تا ئێسته به هه‌زاران گه‌نج و لاو له كوردستان له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه، بیرۆكه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه و لای خۆیانه‌وه بریاریان داوه ئه‌م هه‌فته‌یه به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته بووه و ئه‌م چاڵێنجه بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تا 27ی ئه‌م مانگه.
هاوكات داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی كه به‌شداریان كردووه به كورته ڤیدیۆیه‌ك یان وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كتێبه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه له‌ژێر هاژتاگی
#AreenReadingWeek له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی بكه‌نه‌وه و كۆتای چاڵنجه‌كه‌ی ئارین بارزانی هه‌موو ڤیدیۆیه‌كان و وێنه‌كان لای خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و بڵاوی ده‌كاته‌وه له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك سوپاسێك و هاندانێك بۆ به‌شداری كردن له چاڵێنه‌كه و به‌رده‌وام بوون له خوێندنه‌وه‌ی كتێبه.
كتێبی "چێشتی مجێو‌ر" كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئارین مه‌سروور بارزانی ده‌یخوێنێته‌وه، له نوسینی هه‌ژار موكریانی شاعیر و پێشمه‌رگه و نووسه‌ر و زمانزانی گه‌لی كورده، كه ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی ژیانی خۆی له منداڵییه‌وه تا گه‌وره‌بوونی قۆناغ به قۆناغ باس كردووه، كه به‌شێكی له شۆڕشی كوردیدا له چیاكانی كوردستان به‌سه‌ر بردووه به ڕابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، نووسه‌ر جگه له كتێبی چێشتی مجێو‌ر، خاوه‌نی ده‌یان شاكاری تره كه ده‌گمه‌نن له كتێبخانه‌ی كوردیدا.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د