بەپێی ئەوەی پێگەی AccuWeather كە پێگەیەكی جیهانییە و بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆتایی ئەم مانگە بۆ ماوە یەك هەفتە، شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 22ی كانوونی دووەم بڵاوی كرددووەتەوە، بەپێی پێگە جیهانییەكە ئەو شەپۆلەی بەفر و باران كە روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، لە 28ی ئەم مانگە دەست پێ دەكات و بۆ ماوەیەك یەك هەفتە بەردەوام دەبێت.
زیاتر روونی كردووەتەوە، هەر لەو هەفتەیەی شەپۆلەكە دەست پێ دەكات، بۆ ماوەی دوو رۆژ بەفریش دەبارێ كە زیاتر ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە. بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.
دواتریش پێگە جیهانییەكە ئاماژەی داوە، لەناو مانگی داهاتوو "شوبات" چەند شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن.