سەرەتای مانگی شوبات چی روودەدات؟

:: PM:06:50:22/01/2023 ‌

هەوادارا و خوڵیایانی ئەستێرە و بۆشایی ئاسمان و زانایان لە سەرەتای مانگی شوباتی داهاتوو چاوەڕوانی دیاردەیەكی دەگمەنی گەردوونین، كە 50 هەزار ساڵ پێش ئێستە بینراوە، كاتێك لە یەك و دووی ئەو مانگە "كلكداری سەوز"، لە نزیكترین خاڵ لە زەوی نزیك دەبێتەوە، بۆیە ئەوكات زۆر گونجاوە بۆ بینینی بە دووربین و تەلەسكۆب.

وەك رۆژنامەی "واشنتن پۆست"، باسی كردووە، بەر لە 50 هەزار ساڵ بیابانی گەورە خاكێكی بەپیت و بە ئاو بوو، چاخی بەردین لە ئەفریقیا لە سەرەتایدا بوو، یەكەم درزی دوورمان لە دنیا دۆزرایەوە، كاتێك كلكداری " C/2022 E3ZT "، لە هەمان شوێنی چاوەڕوانكراوی ئێستەی بوو و توانراوە لەسەر زیەوییەوە ببینرێت. 

ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەمەریكا ناسا دەڵێت، بینینی ئەو كلكدارە ئاسان نابێت، بەڵام بەو هۆیەی دوایین بینینیەتی لای خەڵكی سەر زەوی كە ئێستە زیندوون، بۆیە ئەوەندە دێنێت هەوڵی بینینی بدەن، شارەزایانی گەردوونناسی دەڵێن، یەك و دووی مانگی داهاتوو ئەو كلكدارە بە نزیكترین خاڵی لە زەویدا تێپەڕ دەبێت، بۆیە كاتێكی گونجاوە بۆ بینینی بە بەكارهێنانی دووربین و تەلەسكۆبەوە. 

شایەنی باسە كلكدارەكان تەنی گەورەی تۆز و بەستوون، لە چەند خوڵگەیەكی هێلكەییدا بەدەوری خۆر دەسووڕێنەوە، هەرچی كلكداری شینە لەلایەن دوو زانای گەردوونناسی لە ئاداری 2022 دۆزرایەوە، سەرەتا نەدەبینرا، بەڵام لە تشرینی دووەمی رابردوو بە دووربین بینراوە، هۆكاری رەنگی سەوزیشی بۆ كاربۆنی دوو گەردیلەیی دەگەڕێتەوە، كە لەسەر ئەو كلكدارە هەیە و لە هەندێك قۆناغدا تیشكێكی سەوز دەبەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل