زۆر كه‌س دوای ئه‌وه‌ی ده‌ماری ددانیان ده‌بڕن، ئازاری ددانه‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت كه له بنه‌ڕه‌تدا نابێ ئه‌و ئازاره دروست بێت، بۆیه پزیشكێكی پسپۆڕ ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ده‌ماری ددانت بڕیوه و ئازاری هه‌بوو، ئه‌وا بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دكتۆر هاوار قادر پزیشكی ددان، بۆ "وشه" گوتی، ددانێك كه ده‌ماربڕینی بۆ كرابێت، نابێت ئازاری هه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك ددانه‌كه تووشی ئازار بووه‌وه، ئه‌وا یه‌كێك له‌مانه‌ی خواره‌وه هۆكاره:
یه‌كه‌م: نه‌دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌ماره‌كان ''ددان هه‌یه زیاد له ده‌مارێكی تێدایه''.
دووه‌م: پڕكردنه‌وه‌یه‌كی ناڕێكی شوێنی ده‌ماره‌كان، ''زیاد پڕكردنه‌وه، كه‌م پڕكردنه‌وه، یانیش به‌جێهێشتنی كه‌لێنی گه‌وره''.
سێیه‌م: جوان پاكتاونه‌كردنی شوێنی ده‌ماره‌كه ''تعقیم''، چونكه مه‌به‌ستی ده‌ماربڕین خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌مارێكه كه تووشی هه‌وكردن بووه، به‌هۆی به‌كتریا و ورده‌خانه‌كان، بۆیه دوای لابردنی ده‌ماره هه‌وكردنه‌كه نابێ بمێنێ، هه‌روه‌ها ده‌بێ شوێنه‌كه‌ی به كه‌ره‌سته و شله‌ی تایبه‌ت جوان پاكتاو بكرێت و هیچ به‌كتریایه‌ك له‌وێدا بوونی نه‌مێنێت، ئینجا پڕ بكرێته‌وه.
چواره‌م: پڕكردنه‌وه‌یه‌كی ناڕێك و ناته‌واوی ددانه‌كه، ئه‌مه‌یش له داهاتوودا ڕێكیی ناو ده‌م و ددانه‌كانی تریش ده‌شێوێنێت.
پێنجه‌م: شكان یا دووكه‌رتبوونی ددانه‌كه به‌هۆی زه‌بری خواردنی ڕه‌ق، یان ناسكبوونی ددانه‌كه دوای له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆری به‌هۆی كلۆرییه‌وه.
باشترین ڕێ بۆ دووربوون له‌و حاڵه‌ته و ئازاره‌ی له دداندا دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه، له‌لای پزیشكێكی شاره‌زا ددانه‌كه‌ت پڕ بكه‌یته‌وه كه جێی متمانه بێت و ئه‌زموونێكی باشی هه‌بێت.