ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له شرووبێكی كۆكه كه با ماده‌ی كیمیایی ژه‌هراوی بووه، بووه‌ته هۆی مردنی 300 منداڵ له ماوه‌ی ساڵێكدا .
زۆربه‌ی كات ده‌رمانی كۆكه كه به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك ده‌فرۆشرێت، ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ماده كیمیاییه ژه‌هراوییه‌كانی تێدایه.
دوێنێ دووشه‌م 23ی کانوونی دووەم،
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه، داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی كرد، هه‌نگاوی خێرا و هاوئاهه‌نگ بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی منداڵان له ده‌رمانی ژه‌هراویی كۆكه كه ساڵی ڕابردوو بووه هۆی مردنی سه‌تان كه‌س له سێ وڵات‌دا.
ئه‌و ده‌رمانه‌ی كۆكه به‌بێ ڕه‌چه‌ته به‌رده‌سته، ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ئیتیلین گلایكۆڵی Ethylene glycol تێدایه،
له ڕاگه‌یه‌نراوی ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، له ساڵی 2022دا زیاتر له 300 منداڵ كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له خوار پێنج ساڵه‌وه بووه، به‌هۆی كێشه‌ی گورچیله له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی شرووبه‌كه كه ماده‌ی ژه‌هراویی له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، له وڵاتانی گامبیا، ئه‌نده‌نووسیا و ئۆزپاكستان گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه كه ئه‌و ده‌رمانه‌ی كۆكه به‌بێ ڕه‌چه‌ته به‌رده‌سته، ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ئیتیلین گلایكۆڵی Ethylene glycol تێدایه، كه یەکێکە لەو مادانه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به ماده كیمیاییه ژه‌هراوییه‌كانی داده‌نێت كه ده‌توانن ببێته هۆی كوشتن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بخورێت. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هه‌رگیز نابێت له چاره‌سه‌ره‌كاندا به‌كار بهێنرێت .
جگه له‌و وڵاتانه‌ی پێشتر ئاماژه‌یان پێ دراوه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ڕه‌نگه ئه‌م ده‌رمانانه له وڵاتانی فلیپین، ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌یموور، سه‌نیگال Senegal و كه‌مبۆدیاش بفرۆشرێن. داوای له 194 وڵاتی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه كردووه ڕێوشوێن بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له مردنی زیاتر به‌هۆی ئه‌و شرووبه .
هۆشداری زیاتر ده‌درێت
جێی سه‌رنجه پێشتر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هۆشداری دا، داوای كشاندنه‌وه‌ی شرووبهكهی كرد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هیندی Maiden Pharmaceuticals و ماریون بایۆتێكهوه Biotech دروست كراوه، پێوه‌ندییان به مردنی چه‌ندان منداڵه‌وه هه‌بوو له گامبیا و ئۆزپاكستان .
ساڵی ڕابردوویش هۆشدارییه‌كی تری ده‌ركرد له‌باره‌ی ده‌رمانێكی تری كۆكه كه له‌لایه‌ن چوار كۆمپانیای ئه‌نده‌نووسیا دروست كراوه، پی تی یاریندۆ فارماتاما Pt Jarindo Pharmatama ، پی تی یونێڤێرساڵ BT Universal Pharmaceuticals ، پی تی كۆنیمیكس PT Conymix و پی تی فی فارما PTIFI Pharma دروست كراون و ده‌فرۆشرێن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای خۆی بۆ كشاندنه‌وه‌ی ده‌رمانه ئاماژه پێكراوه‌كان دووپات كرده‌وه
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیا پێوه‌ندیداره‌كانی پێوه‌ست به دروستكردنی ئه‌م ده‌رمانه‌وه ڕه‌تیان كرده‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانیان ژه‌هراوی بووبن و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هیچ لێدوانێك بده‌ن .
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای خۆی بۆ كشاندنه‌وه‌ی ده‌رمانه ئاماژه پێكراوه‌كان دووپات كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر داوای له وڵاتان كرد دڵنیابن له‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ فرۆشتن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه په‌سند كراون و ڕێپێدراون.
ماوەی رابردوو ''وشه" له راپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، گومان ده‌كرێ شرووبێکی هیندی به ناوی "دۆك وه‌ن ماكس" له هه‌رێمی كوردستان به قاچاخ بفرۆشرێت، كه له هه‌ندێك له وڵاتان قه‌ده‌غه و له ئۆزپاكستاسیش هه‌مان شرووب بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندان منداڵ.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته، دکتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌وته به‌دواداچوون تا دڵنیا بێته‌وه له كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێوه‌ندن به ده‌رمان، دوای به‌دواداچوونه‌كه دکتۆر سامان به‌رزنجی بۆ "وشه" گوتی، شرووبی "دۆك وه‌ن ماكس" نه كۆمپانیاكه‌ی و نه جۆره‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كار نایه‌ت.